کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە بارەی تیرۆرکردنی مەحەمەد زەکی چەلەبی ڕایگەیاند، بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی کوشتاری سیاسی بە ڕەشبگیریکردن لە نیشتمانپەروەران و حیزب و دامەزراوەکان.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لێدوانێکی نوسراوی لەسەر تیرۆرکردنی محەمەد زەکی چەلەبی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەنابەرانی سیاسی لە باشوری کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە تیرۆردەکرێن و دەشڵێت “هەموو جیهان لەبەرامبەر ئەو کوشتنە سیاسیانە بێدەنگن و کۆمیساری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی باشوری کوردستان تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی جدییان لە دژی ئەو کوشتنە سیاسیانە نەگرتووەتە هەربۆیە بەرپرسیارن لەو کوشتنانە”.
کەجەکە داوای لە هێزە سیاسیەکانی باشووری کوردستان کرد، پێویستە لە بەرزترین ئاستدا دژی ئەو کوشتنانە هەڵوێست وەربگرن و دەڵێت “دەبێت هەڵوێستیان لە دژی کۆمەڵکوژیی نیشتمانپەروەران و شۆڕشگێڕان ڕوون بێت بەپێچەوانەوە هەموو کەسێک ناچار دەبێت بەرگری لەخۆی بکات و مافی ڕەوای خۆی لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا پیادە بکات ئەگەر ڕووداوی لەو شێوەیەش رووبدات، دەبێت بزانرێت کە ئێمە بەرپرسیار نین”.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، کەجەکە دەشڵێت “بەو کۆمەڵکوژی و کوشتارە سیاسیانە دەیانەوێت خەڵک و شۆڕشگێڕان و نیشتمانپەروەرانی کورد بترسێنن و سەرکوت بکەن”.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە دژی تەڤگەری ئازادی و گەریلاکان شکستی هێنا، بە تەلەفۆن بۆ خەڵک یان بە قسەکردن ڕووبەڕوو و هەڕەشەکردن و تۆقاندن و سیخوڕی کردن لە هەوڵی ڕزگاربووندایە ئەنجامی تەواو لەم سیاسەتە بەرهەم ناهێنێت.
کەجەکە باسی لەوەشکردووە: بە پێی دەوڵەتی تورک هەموو کوردێک دوژمنە و دەبێ بکوژرێت لەکەسی محەمەد زەکی چەلەبی ئەمە دووبارە ڕوون بوویەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت کە بەم هێرشانە کورد پاشگەز نابێتەوە بەپێچەوانەوە تووڕەیی کورد زیاتر دەبێت و بەرەی کوردی ئازاد گەشە دەکات.
داوای لە ئیدارە و بەرپرسانی سنوری سلێمانی کردووە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن باسی لەوەشکردووە: بەم هێرشانە بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی کوشتاری سیاسی بە ڕەشبگیریکردن لە نیشتمانپەروەران و حیزب و دامەزراوەکان هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر بکەن و ڕایبکێشن بۆ ناو هاوپەیمانیەکی پیس.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە پەدەکە لەم سیاسەتەی هاوکاریدا بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەنهایە و دەیەوێت: دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی شاری سلێمانی کە ناوەندی نیشتمانپەروەری کوردە، مرۆڤ ناتوانێت بژیت پێویستە ئیدارەی سلێمانی و بەرپرسانی سیاسی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و لەم دۆخەدا هۆشیار بن و هەڵوێستی ڕوون بگرنەبەر، ئەم کوشتنانە دەبێت هەموو وردەکارییەکانی ئاشکرا بکرێت.
ڕوونیسیکردووەتەوە “بکوژانی سلێمانی بەرەو هەولێر هەڵدێن ئێستا هەولێر بووەتە ناوەندی پاراستنی بکوژانی کورد پەدەکە دەستیکردووە بە ڕاوکردنی ئەو کوردانەی کە بەو شێوەیە بیرناکەنەوە”.
باسی لە هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کردووە کە گەمارۆی ناوچەکانی گەریلا دەدات، کەمین دادنێت و سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک و هێرشە ڕاستەوخۆکان دەکات و ڕاشیگەیاند: گەلەکەمان کە دۆخەکە دەبینن، دەبێت بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی ڕوون بۆ پەدەکە نیشان بدەن بانگەوازمان بۆ خاچی سوور و کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پەیوەست بە مافی پەنابەری و کەسانی سیاسی ئەوەیە کە بەرامبەر تیرۆرکردنەکان کە هەماهەنگی لەگەڵ میت- پاراستن ئەنجام دەدرێن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەسکردووە، گەلی کورد و کوردی ئازاد مافی ئەوەیان هەیە بە هەر شێوەیەک بێت پارێزگاری سروشتی خۆیان لە دژی هێرشەکە پێشبخەن بێگومان بکوژەکان بەرپرسیار دەبن.
ها-غ