سێشەممە, 3 أبر 2018 – 18:58
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت: ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەرلەنوێ خستەوە سەر پێ و کردیە ناوەندی ژیانی ئازاد و دیموکرات، لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ لەدایکبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەبۆنەی ٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی ٤ی نیسان لە گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی وتووە: ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ژیانی خۆیدا، ڕەنجێکی زۆریدا بۆ مرۆژڤایەتیی و گەلان، لە مێژوودا چووە ڕیزی مرۆڤە بەنرخەکانەوە، لە تێکۆشانە ژیانییەکەیدا نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیی، بەهای گەورەی دامەزراند و خزمەتێکی بەرچاوی کرد، ئێمە هەرچییەک بکەین ناتوانین پاداشتی ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە، لە خەتی ڕێبەرایەتییدا تێکۆشان گەشتر دەکەین و بەڵێن بە ڕێبەرایەتیی دەدەین، کە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی بەوشێوەی کە ئەو دەیخواست دروستبکەین.
کەجەکە، دەشڵیت: ڕێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادیی گەلەکەی و دامەزراندنی ژیانێکی دیموکراتیک تەرخانکرد، بۆ ئازادیی ژن و ژیانی دیموکراتی تێکۆشا، تەنها چرکەیەکیش بۆخۆی نەژیا، هەناسەدانی پەیوەست بوو بە گەلەکەیەوە، بوو بە نموونە و مۆدێلێک بۆ چۆنییەتی ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیی.
ئەوەش هاتووە: ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیی تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکەی لەیەک دانەبڕی و بوو بە ڕاستیی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر کورد و هێزە دیموکرات و شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەو هێڵە تێبکۆشن، بێگومان ژیانی ئازادی و دیموکرات پێکدێت.
کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بووە بە ڕۆژی لەدایکبوونی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەرلەنوێ خستەوە سەر پێ و کردیە ناوەندی ژیانی ئازاد و دیموکرات، لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ لەدایکبووەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە: ئەمڕۆ بەشێوەیەکی تیۆریی و ئایدۆلۆژیی زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەین، ڕاستییەکی ڕێبەرایەتیی هەیە کە بکرێتە پراکتیک، لە سەرەتادا ژن و گەنج و هەموو گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و هێزە زهنییەکەی بگوازنەوە بۆ پراکتیک، ئەگەر ئەمە ئەنجامبدرێت، لە کەسایەتیی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، بۆ هەموو مرۆڤایەتیی، ئازادی، دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە سەرچاوەری کۆمەڵگایەکی دیموکرات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە-دا هاتووە: ڕێبەر ئاپۆ بەو هێزە تیۆریی و ئایدۆلۆژییەی کە پێشیخستووە و بە تێکۆشانی خۆی، زۆردارییە کۆن و نوێیەکانی مێژووی هەڵوەشاندەوە، بەو تێکۆشانەی کە شانبەشانی ئەو دەکرێت، مێژووی ژیانی ئازاد و دیموکراتی دەنووسرێتەوە.
ب.ل