KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 17, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کەجەکە: گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری بەسە، کاتی ئازادییە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
10/09/2020 - 10:12:32 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
کەجەکە

کەجەکە

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کەجەکە ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی کۆتایی بە مەترسییەکان بێنین، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی دروست بکەین، لە ١٢ی ئەیلولەوە، لە کوردستان و هەر وڵاتێک کە کوردی لێیە، بە دروشمی؛ “گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری بەسە، کاتی ئازادییە”، هەنگاوێک دەستپێدەکەین.

ئەمرۆ کۆنسەی بەرێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، هەنگاوێکی بە ناوی؛ “گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری بەسە، کاتی ئازادییە”ی ڕاگەیاند، کە لە کوردستان و هەر وڵاتێک کە کوردی لێیە، لە ١٢ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات.

ڕاگەیاندراوی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەمشێویەیە:

“شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ١٩٩١ـەوە بە داگیرکردنی کوێت لەلایەن سەدام و بە دەستێوەردانی سەربازیی راستەوخۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دەستیپێکرد و ٣٠ ساڵە بەردەوامە، لەو ٣٠ ساڵەدا لە هەموو تەمەنەکان بە ملیۆنان مرۆڤ گیانیان لەدەستدا یان بریندار بوون و ملیۆنان کەسی دیکەشی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، ئەو شەڕە هێشتا بە شێوەى فرە ئاکتۆر و فرە لایەن بەردەوامیی هەیە، چونکە کارکتەرەکانی کاپیتالیزمی گلۆباڵ و گەردوونی و وڵاتانی کاپتیالیست ئیمپریالیست هەر وەک شەڕی جیهانیی یەکەم و دووەم لە یەک بەرەوە ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕ نەبوون، لەبەر ئەوەش قۆناغەکە و شەڕەکەش درێژە دەکێشێت، هێزە خۆجێییەکان بە شێوەیەکى بەرفراوان بەشداری شەڕی جیهانیی سێیەم دەبن.

یەکێک لە ئاکتۆرە سەرەکییەکان، کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت دەوڵەتی تورکە، بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، ئەمریکا بڕیاری دەستوەردانی بەرفراوانى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرد و ئاکەپەى هێنایە سەر دەسەڵات، ئەمریکا دەیەوێت لە دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تورکیا بەکاربهێنێت، کە حیزبێکى هاوکاری ئیسلامی سیاسی لە دەسەڵاتدایە، بونیاد و پێکهاتەی بنەڕتیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەری پاکتاوکەریش بە دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ حسابی ئەوە دەکات، کە دەکرێت پەکەکە پاکتاو بکرێت، بۆیە رۆڵی دا بە  ئاکەپە تاوەکو بە تایبەتمەندی و کارەکتەرە ئیسلامییەکەى کوردان سەرلەنوێ بخاتەوە ژێر چەپۆکەى سیستمی پاکتاوکەر، پرۆژەى کودەتای فاشیستیی ١٢ی ئەیلول، کە دەیخواست ئیسلامی سیاسی بەشداری ناو سیستم بکات، ئێستا دەیەوێت بەمشێوەیە پلانی سڕینەوە و پاکتاوکردنی کوردان سەربخات و ئەو کار و ئەرکەش ڕادەستی دەسەڵاتی ئاکەپە کراوە، ئەردۆغان ساڵی ٢٠٠٣ و کاتێک لەبارەی چارەسەریی کێشەى کوردەوە پرسیاری لێکرا وتی ‘ئەگەر ئێوە بیری لێ نەکەوە، ئەو کاتە کێشەیەک لە گۆڕێدا نییە،. بەو وەڵامە بۆچوونی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپەى بەرامبەر بە کێشەى کورد بە شێوەیەکى ئاشکرا خستە بەرچاو. 

لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا بڕیاردرا پلانی سڕینەوە و لەناوبردن جێبەجێ بکرێت

دەسەڵاتی ئاکەپە تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ چەندین شێواز و ڕێبازی لەدژی تێکۆشانی ئازادیی کورد گرتەبەر و شەڕێکی تایبەتی بەڕێوەبرد، بەڵام دوای ئەوەى تێگەیشتن، کە ڕێبازی شەڕی تایبەت و دەروونی ناتوانێت بزووتنەوەى ئازادیی کورد کۆنترۆڵ و پاکتاو بکات، لە هاوینی ٢٠١٤ـدا پلانی سڕینەوە و لە ناوبردن ئامادە کرا و لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ـدا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوەیى تورک-دا بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو پلانە درا، ڕێبەر ئاپۆ لەدژی ئەوە پرۆژەى چارەسەریی لە ٣ قۆناغدا خستەڕوو و خواستی ڕێگری لەو پلانە بکات، هەوڵیدا هاوپەیمانی لە ناو هێزە دیموکراسییەکانیدا دروست بکات و لە ناو سیاسەتی تورکیادا کاریگەریی دروست بکات، ئەو هێزانەى، کە پلانی لە ناوبردنیان ئامادە کردبوو، لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کورد دەستیان بە هاوکاریکردن و هاوپەیمانی لەگەڵ داعش-دا کرد، دواى ٧ی حوزەیران لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنەکۆن-دا هاوپەیمانیی دروستکرد بۆ ئەوەى بزوتنەوەى ئازادیی کورد لەناو ببات و لەو چوارچێوەیەشدا دەستی بە هێرش کرد، دەسەڵاتی ئاکەپە خواستی لەسەر بنەمای پلانی پاکتاوکردنی بزوتنەوەى ئازادیی کورد پرۆژەى بەدیهێنانی ئیسلامی سیاسی، کە لە ١٢ی ئەیلولەوە دەستیپێکردبوو، لەگەڵ فەتحوڵا گیولەنییەکان، جێبەجێ بکات، بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٤ خواستی لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنەکۆن-دا لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی سەرلەنوێ شکڵ بە دەوڵەت بداتەوە، پلانی لەناوبردن لەسەر بنەمای ئەو هاوپەیمانییە بەڕێوەدەبرا و کورد دەسڕدرایەوە.

دەیەوێت دەسەڵاتی عوسمانی نوێ بکاتەوە

بە پلانی تەسفیەکردنی ٢٠١٤ نەک تەنها هێرشیان بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد دەستپێکرد، لەهەمان کاتدا لەسەر بناغەی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد پلانیان داڕشت کە بە داگیرکردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەو خاکەی کە عوسمانیەکان دەستیان بەسەرداگرتبوو، سەرلەنەوێ دەسەڵاتی عوسمانی نوێ جێگیر بکەن، دەوڵەتی تورک کە تا ئەو کاتە سیاسەتی پاراستنی سنورە سیاسیەکانی بەڕێوەدەبرد، بە پلانی لەناوبردندا سیاسەتی دەرەوەی خۆی گۆڕی، خاڵی سەرەکی کە بووە هۆکار دەوڵەتی تورک ئەم سیاسەتە بگۆڕێت، بەهێزبوونی کورد بوو لە هەموو بەشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەناو بارودۆخی بڵاوبوونەوەی سیستم کە بە جەنگی یەکەمی جیهان دروست بوو، کورد هێزی خۆی بەکارهێنا و تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیان کرد، ئەم تێکۆشانەی کورد ستراتیژی دەوڵەتی تورکی لەناو دەبرد کە لەسەر بناغەی قڕکردنی کورد داڕشتبوو و ویستی کوردستان بکاتە گۆڕەپانی بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تورک، بۆ ئەوەی ڕێگری لە تێکچوونی ئەم سیاسەتەی قڕکردن بگرێت،  لەدژی کورد دەستی بە سیاسەتی لەناوبردن کرد، بەم شێوەیە هەروەک چۆن لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەرمەن، ئاسوریی – سوریان – کلدانی، پۆنتووس و ڕۆمیان لە ئەنادۆڵ قڕ کرد، لە جەنگی جیهانی سێیەمیشدا هەوڵیدا سوود لە ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتان وەربگرێت و کورد قڕ بکات. هەموو کورد بۆ ئەوەی بتوانن لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا سیاسەتێکی ڕاست بەڕێوە ببەن و تێکۆشانێکی ڕاست بکەن، پێویستە ئەم ڕاستیە بە باشی تێبگەن.

شەڕی جیهانی و شەڕی هەرێمی هەموو کاتێک لە دیاریکردنی چارەنووسی گەلان و جۆگرافیەکەیاندا زۆر کاریگەر بوون، کوردستان کە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و جەنگی جیهانی سێیەمین تێیایدا ڕوودەدات، ڕەنگی نوێی سیاسەتی، تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا لە ڕووی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، کەلتوری و ئابۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات، لەبەرئەوەش، بۆئەوەی کورد وەک دوای جەنگی جیهانی یەکەمین لەناو سیستمی داگیرکەری و قڕکەردا نەمێنێت، پێویستە زۆر بە هەستیاری بجووڵێتەوە و ئاگاداری خۆی بێت، گەلی کورد لە چوار پارچە هەندێک دەستکەوتیان بەدەستهێناوە و دەرفەتی بەدەستهێنانی ژیانی دیموکرات و ئازادیان زیاد کردووە، بەڵام دەوڵەتی داگیر و قڕکەری تورک کە سەرکێشی دوژمنایەتی کورد دەکات دەیەوێت بە گۆڕینی دیمۆگرافیا، لە ڕووی کلتوری و فیزیکیەوە کورد لەناوببات، دەڵێت ؛ ‘لۆزان شکست بوو’ و بەم شێوەیە داواکاری و ئامانجەکانی خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشاندا کە دەیەوێت لەسەر خاکی پێشووی عوسمانی، سەرەتا لە کوردستان بە تەواوی ببێتە دەسەڵاتدار، بۆیەش ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان نییە، بەڵکو هەموو کوردستانە و هێرشی داگیرکەری سەر ڕۆژئاوا، دروستکردنی بە دەیان بارەگای سەربازی لە باشووری کوردستان کە خۆی گەیاندووەتە نزیک مووسڵ، بە بەردەوامی بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، شەنگال، مەخموور و شارەزوور، قڕکردنی هەرێمە چیاییەکانی باشوری کوردستانیش نیشانەیەکی ئاشکرای ئەم ڕاستیەن، بۆیەش سیاسەت و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، پەیوەندی بە هەموو گەلی کوردەوە هەیە، لەم دۆخەدا گەلەکەمان و هەموو هێزە سیاسیەکانی پارچەکانی کوردستان پێویستە هەڵوێست و تێکۆشانیان لەدژی دەوڵەتی تورک بێت، ئەگەر سیاسەت و هێرشی دەوڵەتی تورک لە لایەن هەموو کوردستانیان وەک کێشەی مان و نەمان نەبینرێت، نە سیاسەتی ڕاست دەتوانرێت بەڕێوەببرێت و نە تێکۆشانێک دەدرێت کە بتوانێت ڕێگری لە قڕکردن بکات، دۆخێکی وا دروست دەبێت کە لە دۆخی دوای جەنگی جیهانی یەکەم مەترسیدارتر دەبێت.

ئەگەر گەلی کورد یەکبگرێت، دەبێتە سەرکەوتووترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەناو دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە سەرکێشی دوژمنانی گەلی کورد دەکات، عەقڵیەتێک قڕکەر و داگیرکەر هەیە کە لەناو عەقڵیەتی ئیمپراتۆری عوسمانیشدا نەبووە. بەڵام بە پێچەوانەی دۆخی دوای جەنگی جیهانی یەکەمین ئێدی کورد خاوەن عەقڵیەتێکی نەتەوەیی یە. خاوەن سیاسەتی نەتەوەی دیموکراتییە و لەسەر ئەوەش بووەتە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراوەیی، هێزی ڕێکخستنی سەربازی و تێکۆشان یەکەمجارە گەیشتووەتە ئەم ئاستە، کاتێک سیستمی قڕکەری دوای جەنگی جیهانی یەکەمین لەسەر کورد دروست بوو و دواتر بڵاوبووەوە، کورد گەیشتن بە هێزێکی گرنگی نەتەوەی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی، لەلایەکی دیکەشەوە، کورد کە وەک گەلێکی ‘بێ بەرگری’ لەقەڵەمدەدرا، لە ئێستادا لە جیهاندا بووەتە یەک لەو گەلانەی کە بە خۆشەویستیەوە سەیری دەکرێت.

بە تایبەتی بە عەقڵیەتی دیموکراتیی خۆی، بە هەوڵدان بۆ نەتەوەی دیموکراتی، بە کارەکتەری ئازادیپارێزی ژن و بە هەڵوێستی بەرامبەر کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی و ئیکۆ ئیندۆستری، بە هۆشیاریەوە چاودیری دەکرێت و وەک نمونە پیشان دەدرێت، ئەوەش هۆکارێکە کە تێکۆشانی کورد بەهێز دەبێت، ئەگەر گەلی کورد یەکێتی خۆی بەهیز بکات، ئەگەر دوژمن بە ڕاستی بناسێت، سیاسەتی ڕاست بەڕێوە ببات و تێکۆشانێکی کاریگەری بکات، لەناو بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە سەرکەوتووترین هێز و ئەم دەرفەتە هەیە.

لە بابەتی بەهێزبوونی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا و بەهێزبوونیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هێڵی سیاسەت – ئایدۆلۆژیکی ڕێبەر ئاپۆ و هێزی ڕێبەرایەتی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، بێگومان هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردیش و گەلەکەمان لە هەموو پارچەکاندا تێکۆشانێکى پڕ لە قوربانی و قورسیان داوە، بەڵام تێکۆشانی پەکەکە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا و بەڕێکخستنکردنی کوردان لە هەموو شوێنەکانی جیهان، وایکردووە، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هێزێکی گرنگی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی، پارادیگمای کۆمەڵگەى دیموکراتی و ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژن لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە، کوردی کردووە بە گەورەترین هێزی هاوچەرخی سیاسیی و ئایدۆلۆژیک، کوردی وەرچەرخاندووە بۆ پێشکەوتوترین گەل لە سەدەی ٢١دا، کارەکتەرە ڕێکخستنییەکان و بەرخودانی کوردان، کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەن هێز، پلانەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە و سەروبنی کردوون و بە دڵنیاییەوە کورد دەکاتە هێزێک، کە پێشی پێ ناگیرێت، ئەگەر ڕێگری لەو بەهێزبوونە نەکرێت، نەک تەنها ژیانی ئازاد و دیموکراتی کوردان، بەڵکو دیموکراتی بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەدی دێت، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەى ئەو ڕاستییەى بۆ دەرکەوت و بینیی، هەموو توانا و هێزی خۆی بۆ پاکتاوکردنی هێڵی دیموکراتی شۆڕشگێڕیی ڕێبەر ئاپۆ خستەکار، پەدەکە بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی کار دەکات و لەو چوارچێوەیەدا دەجوڵێتەوە و ڕێگری لەوە بکات، کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستاندا نەبێتە کاریگەرترین هێز، بۆ ئەوەى ئەو هێڵە لاواز بکات، لە پێش هەمووانەوە و سەرەتا لەگەڵ دەوڵەتی تورک و لەگەڵ هێزە جیاوازەکانی تریشدا کەوتە پەیوەندی، ئەمریکا کە لە شەڕی جیهانیی سێیەمدا دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە و دیزاینی بکاتەوە، دەیەوێت پەکەکە لاواز و بێکاریگەر بکات.

بەو شێوەیە هەموو ئەو هێزە سیاسییانەى کە نایانەوێت تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیزە ببن، لەسەر پاکتاوکردنی پەکەکە یەکیانگرتووە، ئەو ڕاستییە سەلمێنەری ئەوەیە، کە گۆشەگیریی قورس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بۆ چ ئامانج و مەبەستێک بەڕێوەدەچێت.

 

دەوڵەتی تورک سەرباری ئەوەى جڵەوی دوژمنیایەتیکردنی کوردان دەکات، بۆ بێکاریگەرکردن و پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی کورد لەلایەن هێزە جیاوازەکانەوە وەک هێزێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت، دەبێت ئەوە دەستنیشان بکرێت، کە نەبینینی ڕاستییەکانی دەوڵەتی تورک، کە جڵەوی دوژمنایەتیکردنی کوردان دەکات، بۆ پەدەکە دەبێتە تەڵەیەکى زۆر گەورە و قورس، ئەوەش حاڵەتێکە، کە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد لاواز دەکات و ڕووبەرڕووی مەترسیی دەکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە، کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر نەک تەنها لەسەر باکوور و ڕۆژئاوا، بەڵکو لەسەر باشووریش مەترسییەکی زۆر گەورەیە. هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەکرێت، ئەگەر گەلی کورد بە ڕۆح و ورەی یەکێتیی نەتەوەییەوە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک نەوەستنەوە، ئەوا دەوڵەتی تورک سوود لەو دۆخە پارچە بووە وەردەگرێت و داگیرکەریی خۆی لە باشوور بەرفراوان دەکات و لە ناو ئەو دۆخە قەیراناوی و گێژاوە سیاسییەدا کاتێک هەلی بۆ ڕەخسا ئەوا سیاسەتی داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە مەزەندە کردن نییە، ئەوە یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک، کە بەرپرسەکانی چەندین جار باسیان کردووە.

 

ئەگەر شەڕی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامیی هەبێت و کوردستانیش ناوەندی ئەو شەڕەیە، لەو کاتەدا ئەو ڕاستییە نیشانی دەدات، کە لەسەر کوردستان تێکۆشانێکى گەورەی سیاسی هەیە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور، داگیرکەرییەکانی لە ڕۆژئاوا و لە دژی ئەوە تێکۆشانێکى بەهێز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە، تێکۆشانی سەربازی و سیاسی لەسەر باشوور، کە ڕۆژانە بەڕێوەدەبرێت، ناچارەسەریی کێشەى کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هێزەکانی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندەری ئەوەیە، کوردستان لە ژێر شەڕ و تێکۆشانێکی گەورەی سیاسیدایە.

 

لە جەنگی جیهانی سێیەم دا کە بووەتە هۆی گێژاوی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لایەنەکان دەیانەوێت خۆیان بەهێز بکەن و لە هاوسەنگی نوێدا دەستکەوتیان هەبێت، بۆ گەلی کورد کە لە سەدەی ٢٠ دا قڕکردنی بەسەردا سەپێنرا و لە سەدەی ٢١دا دەرفەتی گەورەی ئازادی بۆ دروست بوو، ئەم ڕاستیە زیاتر دەردەکەوێت، لە ناو ئەم شەڕە قورسەدا ئەگەر گەلی کورد سیاسەتێکی کاریگەر بەڕێوە نەبات، ئەگەر پشت بە هێزی خۆی نەبەستێت و تێکۆشان فراوان نەکات، ئەم هەلە گەورەیە لەدەست دەدات، بۆیەش گرنگە کە کورد لەم کاتەدا لە هەموو ڕوویەکەوە بە بەرپرسیاریەوە بجووڵێتەوە، ڕوو لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بکات و بە یەکێتی دیموکراتی نەتەوەیی تێکۆشانی خۆیان گەورە بکەن، لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا ئەگەر بە تەنها سەیری تێکۆشان بکرێت کە زۆر هێزی لەناودایە، دەستکەوتنی نوێ بەدەست ناهێنرێت، ئەگەری هەیە دەستکەوتەکانیش لەناوبچن.

ئەگەر کورد تیکۆشانێکی هاوبەش لە ئاستی هەنگاوەکەدا بەڕێوەببات، دەتوانێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنێت

دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر لەناو بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمدا بۆئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەناوببات، بۆئەوەی کورد قڕ بکات و خەیاڵی دەوڵەتی گەورە کە لە ناخیاندایە ئەنجام بدات، سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی خۆی بە تەواوی لەسەر شەڕ بنیاتناوە، دەوڵەتی تورک نەک تەنها دوژمنی باکووری کوردستانە، دوژمنی سەرەکی هەموو پارچەکانی کوردستانە، ئەم ڕاستیەش، بەسەر کورددا دەسەپێنێت کە لەدژی دەوڵەتی تورک لە هەموو پارچەکان تێکۆشان بکرێت، نابێت کە بە تێکۆشانێکی ئاسایی و لەیەکدابڕاو وەڵامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بدرێتەوە، ئەگەر کوردان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانێکی هاوبەش و گشتگیر لە ئاستی هەنگاوەکەدا بەڕێوەببەن، دەتوانن هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنن، ئەم داگیرکەریە قڕکەرە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە و مەترسی لەسەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرێت.

لە تورکیا کە هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە تێیایدا باڵادەستە، هەرچەندە لە ناوخۆ لەدژی کورد، گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتەکان، لە دەرەوە لەدژی پارچەکانی تری کوردستان، وڵاتانی تری هەرێمەکە و گەلان لەناو شەڕدایە، بەڵام خاوەنی ئەو هێزە نییە کە بتوانێت لەو هێرشانەدا سەربکەوێت، دەسەڵات کە پشت بە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دەبەستێت، لە ناوخۆ بێهێزە، لە دەرەوەش بەرەیەکی گەورەی لەدژی خۆی کردووەتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ دراوسێکانی کێشەی هەیە و لە ئاستێکدایە کە لەدژی هەموو هێزە سیاسیەکان و دەوڵەتان شەڕ دەکات، بە شەڕی ناوخۆیی و دەرەوەیی دەیەوێت لەسەر دەسەڵات بمێنێێتەوە، بەڵام نەک دەسەڵاتەکەی، هەموو تورکیای خستووەتە ناو مەترسی ڕیسکێکی گەورەوە، هەوڵ دەدات بە سیاسەتی شەڕ لە دەرەوە و لە ناوخۆ لاوازی خۆی بشارێتەوە، بەڵام ئەو سیاسەتە گەیشتووەتە خاڵێک لە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنێت، بۆئەوەی لەم دۆخە خۆی ڕزگار بکات سیاسەتی قێزەون و هەڕەشە بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمەش هەر وادەکات زیاتر بەرەو کۆتایی هەنگاو بنێت.

کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادیی گەورە بەدی دێت

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە ناوخۆ و دەرەوە، خۆی دەسپێرێتە بنەمایەتی ناڕاست، بەڵام هێزی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابوریی و کۆمەڵایەتی بەکار دێنێت و پێشکەشی هەموو کەسێکی دەکات و دەیەوێت بەمشێوەیە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت، ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت، خۆی بەهێز دەکات و بۆ ئەوەی کورد قڕبکاتەوە و کاریگەری خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات، هێرشەکانی خۆی زیاتر دەکات.

 

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بە هێرشەکانی خۆی، دەیەوێت لە تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێگری لە ئازادی و دیموکراسی بکات، بەڵام کاتێک کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیکردنی ئازادی و دیموکراسیی دەوڵەتی تورک لە ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بهێنرێت، نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادیەکی گەورە بەدی دێت، بۆیە تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتی تورکیا، تێکۆشانێکی گەورە و بەرفراوانی دیمۆکراسیبوون و ئازادیە، بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی و بەدیموکراسیبوون، هێزێکی بەهێزی کوردی بۆ تێکۆشان هەیە، هێڵی ئایدۆلۆجی – سیاسی، هێزی سەربازی و سیاسی و دۆستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەو هەل و دەرفەتە بۆ کورد دەرەخسێنن کە ئەو تێکۆشانەیان بگەیێننە ئامانج، هێزی دیموکراتی -شۆڕشگێریی گەلی کورد و هێزی دیموکراسیی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر ئاڕاستەی تێکۆشانیان بکەنە ڕووی ئەو هێزە کە سەرکێشی دوژمنایەتیکردنی کورد و دیموکراسی، بێگومان سەردەکەون، ئەو دەستکەوتەش نەک تەنها بۆ کوردستان و تورکیا، بەڵکو بۆ گشت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕووی شکۆی دیموکراسی و ئازادیەوە، بۆ سەرتاسەری جیهان دەبێتە نموونە.

لە ١٢ی ئەیلولەوە دەست بەم هەنگاوە دەکەین

دەرفەتێکی بەم شێوەیە لە بەردەم کورد و هێزە دیموکراسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدایە، کورد و هێزە دیموکراسییەکان بەم سەرکەوتنە گەورەیە ڕزگاریان دەبێت لە کابووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنسەی بەڕێوەبەریمان، نوێنەری ڕێکخراو و دەزگاکا گرنگەکانمان، لەم قۆناغەدا کۆبوونەوە و دەرفەتی سەرکەوتن و مەترسیە هەنوکەییەکانیان بە بەرفراوانی نرخاند و بڕیاری گرنگیان لەوبارەیەوە، لە چوارچێوەی ئەم بڕیارانەدا بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان و بۆ بەدیهاتنی ژیانی ئازاد و دیموکراسی، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات و لە هەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تێدا دەژین، بە دروشمی ‘ گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە’ لە ١٢ی ئەیلولەوە دەست بە هەنگاوی دیموکراتی – شۆڕشگێڕ دەکەین.

ئامانجی ئەم هەنگاوە، هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنە کە سیستمی ئەشکەنجەدان خۆی دەسپێرێتە گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی و گۆڕاوە بۆ شەڕی تایبەت و جموجوڵێکی دەروونی لە دژی گەلی کورد و گەشە بە داگیرکەری دەدات و لە ناوخۆ و لە دەرەوە لە دژی گەلی کورد و گەلانی تر، فشارە فاشیستەکان قورستر دەکاتەوە.

گۆشەگیرییەکەی ئیمرالی بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد، بریتیە لە سیاسەتی شەڕ و سەرچاوەی هێرشەکانی دژی هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان، بۆیە تێکۆشان دژی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، ئاشکراترین و ڕاستترین تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە واتای بەهێزکردن و پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی لە دژی قڕکردنی گەلی کورد دێت، کاتێک ئەوە بینرا کە هێڵی سیاسی و ئایدۆلۆجیی ڕێبەر ئاپۆ، کلیلی چارەسەریی کێشەکانی کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و بە دیمۆکراتی بوونی کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند گرنگ و هێژایە، بۆیە یەکێک لە سەرکەوتنە گەورەکانی ئەم هەنگاوە، ئەوەیە کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی گرنگی بەدواوە دێت.

ئاشکرایە کە هەنگاوی’ گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە’ لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە پێی تایبەتمەندیە خۆسەرییەکانی خۆی بەڕێوەدەچێت و لەم چوارچێوەیەدا سەردەکەوێت.

باکووری کوردستان  – تورکیا

لە باکووری کوردستان، تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ناوەندی هەنگاوەکەدا دەبێت، لەبەرئەوەی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەسەڵاتێکی فاشیست هەیە کە کێشەکان قوڵ دەکاتەوە، هەناسەی گەلان، عەلەویەکان و باوەڕیەکانی تر دەبڕێت، ئەم دەسەڵاتە بۆئەوەی سیاسەتی قڕکردنی خۆی لە کوردستان بەڕێوە ببات، زوڵمی خۆی لەسەر گەلانی تورکیا زیاد کردووە، بۆئەوەی کورد سوود وەرنەگرێت دژایەتی دیموکراسی دەکات، هەروەها بەهۆی ئەوەی پشتگیری لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کورد دەکات فشارێکی زۆر لەسەر هێزە دیموکراتەکان دروست دەکات، دەسەڵاتی فاشیست بۆئەوەی بتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە پێویستی بەوە دەبینێت کە فشارێکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات، بۆیەش پێوانەی دادپەروەریی کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خوڵقاون پێشێل دەکات، بۆئەوەی کەس دژی دەسەڵاتەکەیان نەوەستێتەوە لە ئاستێک کە تا ئێستا نەبینراوە فشار دروست دەکات، دادگا ڕووکەشەکانیشیان بەپێی هیچ دادپەروەریەک نین، دادگاکان بەشێوەیەکە لە هیچ جێگایەکی تری جیهان نەبینراوە بۆ ئامێرێکی فشار لەسەر ئۆپۆزسیۆن گۆڕاوە، لە تورکیا و کوردستان شمشێری دادوەرەکان بەسەر سەری مرۆڤەکانە، بە واتایەکی تر، ئیدی تەرازوو لە دەستی دادوەرەکاندا نییە، لە جێگاکەی شمشێر هەیە بۆئەوەی سەری ئۆپۆزسیۆن بپەڕێنن، بۆیەش یەکێک لە تێکۆشانە هەرە گرنگەکان لەدژی فاشیزم لە تورکیا، جێگیرکردنی دادپەروەریە، لە جێگایەک کە دادپەروەری نەبێت، بەهیچ شێوەیەک تێکۆشان خاوەن واتا نابێت، بۆیەش کات هاتووە کە لە تورکیا بە دروشمی ‘بەسە بۆ فاشیزم’ کار بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی، دادپەروەری بکرێت و تێکۆشان بکرێت.

لە تورکیا زۆر گرنگە کە تێکۆشانی گەلی کورد، عەلەوییەکان و هێزە دیموکراتەکان ئاوێتە ببێت، پێکەوە تێکۆشان بکرێت، بۆیەش گرنگە کە گەلی کورد لەگەڵ داواکاری بۆ مافەکانی هەروەها خاوەنداری لە ئازادی و دیموکراسی گەلانی تورکیاش بکات، بێگۆمان پێویستە هیزە دیموکراتەکانیش لەبەرانبەر ئەو زوڵمەی کە لە کوردستان دەکرێت، هەستنە سەرپێ و لە هەوڵدان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، خۆی تا داوای ئازادی بۆ گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ نەکرێت، هیچ کاتێک لە تورکیا تێکۆشانی دیموکراسی پێشناکەوێت، تورکیاش دیموکرات نابێت.

ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبینرێت کە لە تورکیا و کوردستان هێزی سەرەکی تێکۆشانی دیموکراسی و ڕوحی ئازادی ژنە. لەم ساڵانەی دواییدا کە دەسەڵاتی فاشتی ئاکەپە و مەهەپە هەژێنراوە و فاشیزم لاواز بووە، ئەو ژنانە بوون کە بۆ ئازادی هەستانە سەرپێ، بۆیەش لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی هەنگاوی دیموکراتی شۆڕشگێریدا ڕێکخستن و تێکۆشانی ژنان دەبێتە سەرچاوە و دینامیکی هەنگاوەکە، بە دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە گرنگە کە ئەم ڕاستیە ببینرێت و لەگەڵ بزوتنەوەکانی ژنان هەنگاوەکە بەهێز بکرێت، ئەم هەنگاوە نەتەنها لەدژی فاشیزم دەبێت، لە هەمانکاتدا دیموکراسی و کارەکتەری دادپەروەری لە تورکیا بە شێوەی ژنان دروست دەبێت.

باشووری کوردستان

لەسەر دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانیش هەڕەشەیەکی گەورە هەیە، دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان بەهۆی بارەگاکانی سەربازی و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەژێر فشار و زۆردەستیدایە، هێرشەکان لە هەموو هەرێمەکانی باشووری کوردستان بڵاوبوونەتەوە، بەو هێرشانە دەیانەوێت ئیرادەی هێزە کوردییەکان بشکێنن، بۆ هێرشەکان، پەکەکە وەک بیانوو پیشان دەدرێت و وەک ئەوەی لە کەسایەتی پەدەکەدا دەبینرێت کە هەوڵ دەدرێت هێزە سیاسیەکانی کورد بکەنە هاوبەشی ئەو هێرشانە بۆ تەسفیەکردنی پەکەکە، دەیانەوێت کە ڕێگری لە یەکێتی نەتەوەیی کورد بکەن، پەکەکە کە هێزی سەرەکی سەربازی و سیاسی کوردە بێکاریگەر بکەن. هەموو پارچەکانی کوردستان داگیر بکەن و بیکەنە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تورک. لەبەرئەوەش کۆتاییهێنان بە داگیرکەری تورک و پاراستنی کوردستان بووەتە ئەرکێکی سەرەکی. تا لە باشووری کوردستان کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک نەهێنرێت و بارەگا سەربازیەکان دانەخرێن ، دەستکەوتەکانی کوردستان لەژێر فشار و زۆردەستیدا دەبن، کوردستان ناپارێزرێت و ئازاد ناکرێت. بە ئەرکی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری، پاراستنی کوردستان و ئازادکردنی کوردستان، زۆر گرنگە کە لە باشووری کوردستان هەنگاوێک بەرێوەببرێت. لەبەرئەوەش ئەرکی مێژوویی گەلەکەمانە لە باشووری کوردستان کە بە هەنگاوی ‘بەسە بۆ داگیرکەری’ کاتی پاراستنی کوردستانە. لەگەڵ هەنگاوەکانی پارچەکانی تری کوردستان یەکیتیەک دروست بکرێت. نەم هەنگاوە لە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری و داگیرکەری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنرێت، لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئازادی مسۆگەر بکرێت. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا لە باشووری کوردستان بە هەنگاوی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری و پاراستنی کوردستان، لە ئاستی هەنگاوەکەدا تێکۆشان بکرێت.

ڕۆژئاوا

لە ڕۆژئاوای کوردستان پێویستە ئەم هەنگاوە بە دروشمی ‘بەسە بۆ داگیرکەری و کاتی پاراستنی شۆڕشە’ بەڕێوەببرێت. هەنگاوەکە کە ١٢ ئەیلول دەستپێدەکەین، بە ئەندازەی هەموو کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری – ڕۆژهەڵاتی سوریاش گرنگە. لەگەڵ هێرشە داگیرکەریەکانی تورک لە ڕۆژئاوا، هەروەها دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک هەڕەشەی داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوا دەکات. بە هێرشە بەردەوامەکانی دەریخستووە کە دەیەوێت کۆتایی بە شۆرشی ڕۆژئاوا بهێنێت. شۆرشی ڕؤژئاوا بەتەنها بە بەرخۆدان لەدژی داگیرکەر و بە تێکۆشان لە هەموو کوردستان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەتوانرێت بپارێزرێت. شۆرشی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی کە پشتگیری لە هەموو گەلی کوردستان وەردەگرێت، هەروەها هاوکاری لە هەموو هێزە دیموکراتەکان، گەلان، ژنان و گەنجان لە هەموو جیهاندا وەردەگرێت. هێزی شۆرشی ڕۆژئاوا کە تێکۆشانی دژی داگیرکەریە، لە کارەکتەری دیموکراتی کۆمەڵایەتیبوون و پشتگیری مرۆڤایەتی بۆ شۆڕش دێت. گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کاتێک کە بە بەهێزی بەشداری لەم هەنگاوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد، دەبێتە هێزی پاراستنی شۆرش و کۆتایی بە داگیرکەری دێت. داگیرکەران لاوازن شۆڕشگێرانی ڕۆژئاواش بەهێزن. بۆیەش بە پێچەوانەوە هیچ هێزێکی سەربازی و سیاسی ناتوانێت لە بەرانبەر داگیرکەری ببێتە ئاستەنگ. ئەگەر داگیرکەری کۆتایی پێبهێنرێت بە تەئکیدی شۆرشی ڕۆژئاوا دەپارێزرێت. لەسەر بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە گۆڕەپانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە، سوریا دیموکرات دەکات و لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە سەرجاوەی سەرەکی سوودوەرگرتن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی ‘بەسە بۆ داگیرکەری، کاتی دیموکراسیە’ بەشداری لە هەنگاوەکەدا ددەکات. تێکۆشان لەدژی لەسێدارەدان، تێکۆشانی دیموکراسی لەسەر بناغەی برایەتی گەلان لە ئێرانە. کاتێک کە کۆتایی بە عەقڵیەتی چەوساندنەوەی ئازادی گەلان و لەسێدارەدانەکان هات، لە ئێران بۆ دیموکراتبوون لەسەر بناغەی برایەتی گەلان و دروستکردنی کوردستانێکی ئازاد هەنگاوێکی گەورە دەنرێت. ئەمڕۆ لە هەموو پارچەکانی کوردستان دوژمنی سەرەکی تێکۆشانی ئازادی، دەوڵەتی تورکە. کاتێک عەقڵیەتی فاشیست، داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک تێکشکینرا، نەک تەنها لە باکووری کوردستان لە هەموو پارچەکانی کوردستانیش بۆ ئازادی هەنگاوێکی گەورە دەنرێت و گەورەترین ئاستەنگی لەبەرانبەر دیموکراتبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچێت.

ئەوروپا و دەرەوەی وڵات

گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە ئەوروپا، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دەبنە هێزی بەڕێوەبەری هەنگاوەکە. گەلەکەمان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات، وەک گۆڕەپانی پراکتیکی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلەکەمان، پێکهاتە و پشتیوانی گرنگە بۆ تێکۆشانمان لە چوار پارچەی کوردستان. وەک گۆرەپانێکە کە یەکێتی نەتەوەیی تێیایدا دروست بووە، بووەتە ڕووی گەلەکەمان لە جیهاندا، وتەبێژ و پارێزەری گەلەکەمانن لە جیهاندا. تێگەیشتنی ‘گەلی بێپاراستن’ بە ڕێکخستن و تێکۆشان ئەوان لەناوچوو و بۆئەوەی گەلی کورد لە جیهاندا ببێتە ئەو گەلەی کە پشتگیریەکی بەهێز وەربگرێت، ڕۆڵێکی گەورەیان بینی. بەم شێوەیە بوونە هیزی گرنگی تێکۆشانی ئازادیمان. گەلەکەمان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات کە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، بۆ ئازادی ئەو تێدەکۆشن و بە بەهێزی لەدژی داگیرکەری دەوەستنەوە، دەبنە پارچەیەکی کە هەنگاوەکەی چوار پارچەی کوردستان و بە دروشمی ‘ کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتاییهێنە بە داگیرکەری و قڕکردن’ بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە مێژووییەی کوردستان بە ئەیکیدی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن

گەریلا هێزی سەرەکی هەنگاوەکەیە

گەریلا هێزی سەرەکی تێکۆشانمانە بۆ ئازادی کوردستان، بێگۆمان لەم هەنگاوەداش لە هەر دەڤەرێک کە لەوێن گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن، بەم شێوەیە جێی خۆیان لەناو هەنگاوەکەدا دەگرن و ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. بەرخۆدانی فیدایی ژن و پیاوە گەریلاکانمان لەدژی داگیرکەری حەفتانین و لێدانی گورزی گەورە لە داگیرکەران، لە کاتی هەنگاوەکەشدا بەردەوام دەبێت. گەریلا لە خەباتی دژی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری ڕۆڵی سەرەکی خۆیان دەگێڕن و لە هەموو جێگایەک بە ڕوحی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن، بە تێکۆشانیان نزیکی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبن. بەرخۆدانی گەریلا تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەموو پارچەکانی تر بێوەستان و بە شێوەیەکی فیداییانە بەردەوام دەبێت. گەریلا بە هەبوون و تێکۆشانی خۆی لە بەرانبەر هەوڵە داگیرکەر و قڕکەرەکان دەبێتە ئاستەنگ، لەسەر ئەم بناغەیە لە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستاندا لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان دەگێڕن.

ژنان و گەنجان

ژنان و گەنجانی قاڕەمانی کوردستان:

ژن و گەنجانی کوردستان زۆر جار پیشانیانداوە کە لە تێکۆشانی ئازادیدا ئەوان هێزی پیشەنگن. لەم هەنگاوەشدا گەورەترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەرشانی ئەوان. لە جۆگرافیای کوردستان کە کۆمەڵایەتیبووون بە دەستی ژن خوڵقاوە، ژنان بە شێوەیەکی بەهیز و فیداییانە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادیدا کردووە، ڕۆڵی خۆیان بۆ مرۆڤایەتی بینیوە و هەمان جۆگرافیایان زیندوو کردووەتەوە، بۆ هێزێکی پێشەنگی ئازادی گەلی کورد گۆڕاون و لە تێکۆشانی ئازادی ژنان لە جیهاندا بووەنەتە مۆدێل و نمونە. ژنانی کورد کە عەقڵیەتی سەردەستی پیاویان لاواز کردووە، لەدژی قڕکردنی ژنیش تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن. ئەوانەی لە هەموو کەسێک زیاتر دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن، ژنانن کە خاوەن ڕوحی ئازادی تێکۆشانی ئازادی کوردستانن. بەم کارەکتەرەی ژنان کاریگەرترین هێزی ئازادین، لەم هەنگاوەشدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە جێی خۆیان لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشاندا دەگرن.

گەنجانی کورد بە ژن و پیاوەوە، وەک هێزی سەرەکی و دینامیکی تێکۆشانی ئازادیمان لە هەموو قۆناغ و چالاکی هەنگاوەکەدا بە بەهێزی جیی خۆیان دەگرن. گەنجان لەدژی هێرشی قڕکردن و داگیرکەری، تووڕەیی گەلەکەمان و هێزی هێرشبەری شۆڕشگێری و فیدایی ڕێبەر ئاپۆن، دەبنە چالاکترین هێزی هەنگاوەکە و کۆڵان بە کۆڵان، گۆڕەپان بە گۆڕەپان پێشدەکەون. پیشانی دۆست و دوژمنی دەدەن کە کوردستانێکی داگیرکراو لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت.

گەلی کوردستان

گەلی وڵاتپارێزی کوردستان

دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە سەرکیشی دوژمنانی گەلی کورد دەکات، هەر وەک چۆن بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ویستی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لەناوببات و کورد قڕ بکات، هەروەها ئەو دەسەڵاتە فاشیتەی پشت بە ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەبەستێت نەک تەنها گەلی باکووری کوردستان، دەیەوێت بە داگیرکردنی هەموو کوردستان، گەلی کورد بە تەواوی لەناوببات. عەقڵیەتێک کە لە جەنگی یەکەمی جیهان و دواتردا ئەرمەن، ئاشووری، سوریان، کلدانی، ڕۆمی پۆتنوس و چەرکەزی لەناوبرد.لە جەنگی سێیەمی جیهانیشدا قۆناغەکە وەک دەرفەتێک دەبینێت و بۆ قڕکردنی گەلی کورد هێرشەکانی زیاد کردووە. ئێستا هێرشێکی گشتگیری قڕکردن لەدژی ئێمە بەڕێوە دەبرێت. ئەرکێکی بەپەلە و مێژووییە کە لەدژی ئەم قڕکردنە بە هەنگاوی دیموکراتیکی شۆرشگێری تێکۆشان بەڕێوەببرێت. هەر وەک چۆن لەدوای کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دا لەزیندانەکان لەدژی هێرشی قڕکردن خەیری دورموش، کەمال پیر، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە ڕۆژووی مردنی گەورەدا لە ١٤ی تەموزدا بەرخۆدانێکی فیداییانەیان پیشاندا و فاشیزمی ١٢ی ئەیلولیان لە ڕووی ئایدۆلۆژیەوە لەناوبرد، ئەمڕۆش بەرپرسیاری مێژووییمان لەسەر شانە کە بە ڕوحی ١٤ی تەموز هەستینە سەرپێ، هێرشی داگیرکەری لە چوار پارچەی کوردستان تێکبشکێنین. بۆیەش کات ئەو کاتەیە کە لە هەموو پارچەکانی کوردستان و لە هەموو دەڤەرێک بە ئامانجی ‘ بەسە بۆ گۆشگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە’ لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەین.

هێزە سیاسیەکانی چوار پارچە

هێزە سیاسیەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان:

دەوڵەتی داگیرکەر و هەموو دواکەوتووەکانی هەرێمەکە، لەناو بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهانیدا کە هاوسەنگیەکانی پێشوو تێکدەچن و هاوسەنگی نوێ دروست دەبن. بۆئەوەی ڕێگری لە ژیانی ئازاد و دیموکراتی کورد بکەن ، بە شێوەیەکی پلانبۆدارێژراو و براوان هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدەن. لە چوارچێوەی ئەم ئامانجەدا فشارەکانی خۆیان زیاد کردووە، داگیرکەریان فراوان کردووە. لە کاتێکی بەم شێوەیەی مێژووییدا بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بپاڕێزرێن، بۆئەوەی دەستکەوتنی نوێ بەدەستبهێنرێن، بۆئەوەی سەدەی ٢١ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە سەدەی کورد، ئەرکی مێژوویی هێزە سیاسیەکانی کوردە  و بەرپرسیاری ئەوانە کە یەکێتی نەتەوەیی دیموکرات دروست بکەن و لەدژی دوژمنانی کوورد تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدەن. لەم کاتەدا دەرفەتی سەرکەوتن، هەروەها هێرشی قوڕس لەسەر گەلەکەمان هەیە. لەم قۆناغەدا ئەگەر هەڵوێستێکی سەرکەوتووانەی گەورە و هەستی یەکێتی نەتەوەیی پیشان بدرێت، ئەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە داوا لە هەموویان دەکەین کە بە هەستی یەکێتی نەتەوەیی لەدژی داگیرکەری و قڕکردن هەڵوێستی هاوبەش پیشان بدەن، تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن، بەبەهێزی بەشداری لە تێکۆشاندی دیموکراسی و ئازادی کورد لە هەموو دەڤەرێک بکەن، بە بەهێزی بە هەستی یەکێتی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی بەشداری لە هەنگاوی دیموکراتیکی شۆڕشگیری لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بکەن.

هێزە دیموکراتەکان

هێزە دیموکراتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

لەدژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە بە ئامانجی عوسمانی نوێ هێرش دەکاتە سەر گەلان و هیزە دیموکراتەکان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگێکی گەورەیە لەبەرانبەر دیموکراتیزەبوون، تێکۆشانی هەنگاوەکە لە هەمانکاتدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەمووانە. ئێمە بانگ لە ئێوە دەکەین کە بەپێی باردۆخی خۆتان، بەپێی دەرفەتی خۆتان بەشداری لە هەنگاوەی شۆرشگیری گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان ببن کە ئامانجەکەی هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە. کاتێک کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێنرا، لە وڵاتی ئێوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی دەتواننی ئامانجەکانتان بۆ دیموکراسی و فاشیزم جێبەجێ بکەن.

گەل و هێزە دیموکراتەکان

هێزەکانی دیموکراسی و گەلانی ژێردەستەی جیهان:

تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە تورکیا، تێکۆشان بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاوتی ناوەڕاستە. کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکرات بوو، تێکۆشانی ئازادی و دیموکرای جیهان بەهێز دەبێت و بەرەو پێشەوە دەچێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ ئێوە ئەمەیە کە بەشداری لە هەنگاوی ‘ بەسە بۆ گۆشگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە’ ببن کە لە لایەن گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرێوەدەبرێت. بانگەوازیمان بۆ ئێوە ئەمەیە کە بە بەهێزی پشتگیری لەم هەنگاوە بکەن.”

ب.ک

دواتر

کازمی گەیشتە هەولێر

پێشتر

کازمی دەچێتە ئەو گوندانەی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی کردوون

بابەتی پەیوەندیدار

زیندانی ورمێ

گیراوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە خواردن گرت

16 كانونی دووه‌م 2021
سەروپێخانەکە

سێ لە تەقەکەرانی سەروپێخانەکەی هەولێر هێشتا دەستگیر نەکراون

16 كانونی دووه‌م 2021

لە کۆنفرانسێکدا ڕۆڵی میدیاکار لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەییدا خرایە بەر باس

کەسوکاری شەهیدەکەی چەمچەماڵ: پاش ٤٠ ڕۆژ هێشتا بکوژی کوڕەکەمان دەستگیرنەکراوە

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند، ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

هاوپەیمانی هیوا: هەوڵدەدەین مووچەخۆرانی هەرێم بخەینە سەر عێراق

پێشتر
ئەمڕۆی کازمی لە هەولێر

کازمی دەچێتە ئەو گوندانەی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی کردوون

زۆرترین خوێندراو

شەهید میلیتان

ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕاگەیەندرا

16 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکەی ڕاگەیاند، کە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە بۆردوومانی...

کامپی هۆڵ

کامپی هۆڵ، ئەو بۆمبەی لە لێواری تەقینەوەدایە

16 كانونی دووه‌م 2021

کامپی هۆڵ کە ٦٣ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی تێدا جێگر بوون، بووەتە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا و لە...

رۆژدا بوژجی

لە پایگەلانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا

16 كانونی دووه‌م 2021

کاتێک فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی پێناسە دەکرد، چاوەکانی پڕ دەبوون لە ئەسرین، سەر لەبەری ئەو سیستمە فیوداڵە ڕەتدەکاتەوە کە ژن دەستەمۆ...

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

16 كانونی دووه‌م 2021

نوام چۆمسکی لە سمینارێک لە زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا "پەرجۆ" (موعجیزە)ـیە و بەهایەکە کە پێویستە بە جیهان بناسێندرێت. ڕۆشنبیری...

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند، ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند، ١٠٠٥سەربازی تورک سزا دراون

16 كانونی دووه‌م 2021

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە دەوڵەتی تورک لەو ساڵەدا...

مارک ڕوتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا

ئابڕووچونێکی چەند ساڵە حکومەتی هۆڵەندای هەڵوەشاندەوە

16 كانونی دووه‌م 2021

لە ئەنجامی ئابڕووچوونێکی چەند ساڵەوە، حکومەتی هۆڵەندا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد، ئەوەش پێش چەند هەفتەیەک دێت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەو وڵاتە....

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke