ئێوارەی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی- هەرێمی کەرکوک لەگەڵ خانەوادەی شەهیداندا، سەدانی گۆڕستانی ڕەحیماوای کرد و لەسەر گڵکۆی چەند شەهیدێک تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانیان دانا و پەیمانی درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدان دوپاتکرایەوە.
ئەو پێنج شەهیدە کە خەڵکی کەرکوکن و لە ڕۆژئاوای کوردستانیان گیانیان فیداکردووە، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان وەک نەریتێک لە ڕۆژانی عارفەی پێش جەژن سەردانی کڵکۆی شەهیدانیان کرد.
لەسەر کڵکۆی شەهیدان، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوک تەڤگەری ئازادی ووتی:”ئێمە بۆ درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان هاتووین و لێرەوە پەیمانی درێژەپێدانی ڕێچکەی پاکڕەوانانی ئازادی دەدەین، شەهیدان بۆ ئازادی گەل و مرۆڤایەتی ڕۆحی پاکیان بەخشی، بۆیە ئەرکی گەل و هەموو تاکێکە کە هەمان ڕێچکەی شەهیدان بگرنە بەر”.
وتیشی:”کەرکوک هەمیشە پێشەنگی تێکۆشان بووە بۆ ئازادی خاک و نیشتیمان و مرۆڤایەتی، شەهیدان بەڕۆح بەگریکار بوون لە داگیرکاری سەر خاک و نیشتیمان، بۆیە گرنگە گوڕ بە تێکۆشان بدەین و لە دژی هەموو داگیرکارییەک بوەستینەوە”.
س.ح