هەینی, 7 سبت 2018 – 08:15 رۆژنیوز – كەركوك
حوسێن گۆگجەی، هاوڵاتیەكی شاری كەركوك-ە، لە دوكانێكدا كەلوپەلی كۆنی كوردەواری و پارچەی ئاسەوار دەفرۆشێت و دەوێت لە ڕێگای ئەو كارەوە، نەوەی تازە بە دابەب و نەریت و شێوازی ژیانی كوردەواری ئاشنا بكات.
حوسێن گۆگجەی، لە بارەی كارەكەیەوە کە ١٢ سالە بەردوامە، بۆ ڕۆژنیوز دواو وتی:”هەر لە تەمەنی منداڵیەوە پڕۆژیەكی وەها لە لام دروست بووە، لە ساڵی ١٩٩١-ەوە دەستم كردووە بە كۆكردنەوەی كەلوپەلی كۆنی كوردەواری و ئەو ئاسەوارانەی كە مۆركی كوردییان هەیە، لە زۆربەی شوێنەكانی كوردستان كەلوپەلم وەگرتووە وەكو ڕانیە، هەولێر، سلێمانی و پێنجوێن، هەموو كەلوپەلەكانم لە دوكانەكدا كۆكردووەتەوە و نمایشی دەكەم، بەشێكیان كە لە بازار هەن دەیانفرشم بۆ دابینكردنی بژوێی ژیان.
حوسێن گۆگجەی دوكانەکەی شەش مەتر پانە و ٥٠ مەتر درێژە، بەو پێیەی سەرجەم بابەتەكانی ناو دوكانەکە وەک خۆی دەڵێت ژماردوویەتی و ٤٠٠ هەزار پارچە كەلوپەل و بابەتی ئاسەواری هەیە، دەشڵێت “كەلوپەلی وەهام لایە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٠ بۆ ٢٥٠ ساڵ پێش ئێستا، کە باو باپیرانمان بە كاریان هێناوە”.
گۆگجەی جگە لە كەلوپەل و هیماكانی نەتەوەی كورد، كەلوپەلی نەتەوەی كۆنی عەرەب و توركمان-یش لە دوكانەکەیدا هەیە، ئەو پێى وایە لەئاستى عێراقدا هیچ دوکانێک لەئاستى دووکانەکەى ئەودا نییە.
ناوبراو دەڵێت، کە کارەکەى لە چاوى خۆشتر دەوێت و هیواى وایە حکومەتێکى باش لە کەرکوک دروست ببێت، بۆ ئەوەى ئەو کەرەستە کەلەپوریانەى ڕادەست بکات تاوەکو لەسەر قەڵاى کەرکوک نمایشى بکەن.
https://youtu.be/v7Go94SHhO4?=
س.ح