کەرکوک، حەوت چەكدار دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنێك

لە سنوری پارێزگای كەركوك، حەوت چەكدار دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنێك کە خاوەنپێداویستی تایبەتە.


ڕووداوەكە دوێنێ لە شارۆچكەی پردێ لە سنوری پارێزگای كەركوك، ڕوویداوە.

بەپێی زانیارەكانی ڕۆژنیوز، كە لەسەر چاوەیەكی ئەمنیەوە پێیدراوە، ژنەكە خاوەن پێداویستی تایبەتە و پیاوەكەی نەخۆشە، ئەو چەکدارانە چوونەتە ماڵەكەیان لەوێ دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەری.

لەبەرامبەردا  بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پردێ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردۆتەوە، تێدا هاتووە، بەداخەوە چەند ئەكاونتێك هەواڵی ناڕاستیان لەسەر ڕوداوێك بە بڵاوكردتۆتەوە كە دەچێتە خانەی سیاسی و نەتەوەیی، ئەو ڕووداوەی كە ڕوویداوە لە لایەن بەشی هەواڵگری پۆلیس و پۆلیسی فیداراڵیەوە دوو كەس دەسگیركراون كە بكەری ئەو كارە قێزەونە بووەن، یەكێكان دەستدرێژی سكێسی كردۆتە سەر ئەو ژنە و یەكێكی گرتەی ڤیدۆیی تۆمار كردووە".

لە ڕوونكردنەوەكەی پۆلیسی پردێ ئەوەش هاتووە، یەكێك لە دەسگیركراوەكان خەڵكی باشوری عێراقە ئەوەی تریش خەڵكی گوندێكی پردێیە.

هەرچەندە پۆلیس دەڵێت: ئەو كەسانەی ئەو كردوە قێزونەیان ئەنجامداوە دوو كەسن، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز ئەو كەسانەی دەسدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر ژنەكە حەوت كەسن و چەکداری سەر بە حەشدی توركمانین.

ک.س