کەرکوک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکوك، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەرەکی فەیلەق – ڕەحیماوا لە شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بی ئێم دەبلیو و تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆی سوک دەبێت، هەر بۆیە لەسەر شەقامەکە دەوەستێت و پەیوەندی بە هاوڕێکانییەوە دەکات تا هاوکاری بکەن، بەڵام لە کاتی هاتنی هاوڕێکانی بارهەڵگرێکی جۆری کیا خۆی دەکات بە نێویاندا لە ئاکامدا پێنج کەس لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکان دەکات بەژێرەوە.

بەپێی زانیاری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک، لەو ڕووداوەدا تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

پۆلیسی کەرکوک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە و شۆفێری بار هەڵگرەکەش دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ک.س