کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیركەر بۆ سەر شەنگال، شەرمەزار دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەوان وەک کۆمەڵگای ئێزدی، پشتگیریی هیچ شەڕێك ناکەن، بەڵام لە بەرامبەر هیچ هێرشێکیشدا، چۆك دانادەن.
کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال، لە گۆِرستانی شەهیدانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال، سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و لەلایەن مەروان مالۆوە خوێنرایەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی، بۆ پاراستنی کولتوور و باوەڕی خۆمان، سەدان شەهیدمان داوە و لە مێژوودا بە سەدان هێرش و فەرمان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و عوسمانییەکانەوە بە ئامانجی لەناوبردنی ئایینی ئێزدی، بەسەرماندا جێبەجێ کراوە، بەڵام هەمیشە لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا، بەرخۆدانمان کردوە.
دەوڵەتی تورک لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بۆ ئەوەی ئێزدی لە شەنگال داببڕێت، پشتگیریی چەتەکانی داعشی کرد، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە بۆ ئەوەی ڕێگریی لە کۆمەڵکوژیی سەر ئێزدییەکان بکەن، ڕوویان لە شەنگال کرد و بۆ پاراستنی کۆمەڵگای ئێمە، سەدان شەهیدیان دا.
دوای ئەوەی ئاسایشی هەرێمەکە و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی دامەزراند، گەریلا بۆ ئەوەی ڕێگریی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بکات، شەنگالی بەجێهێشت.
کشانەوەی گەریلا لە شەنگالیش بەردەوام بوو، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەردەوام بوو لە هێرشەکانی بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و بەو هێرشانە، منداڵانی ئێزدی دەکاتە ئامانج، ئێستاش هەڕەشەی داگیرکردنی شەنگال دەکات، بەڵام ئێمە لەو هەڕەشانە ناترسین.
ئێمەش بەشێکین لە عێراق، پێویستە عێراقیش سەروەریی خۆی هەبێت و ڕێگریی لە هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بکات.
ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی، هەمیشە ئاشتیخوازین و لایەنگری هیچ شەڕێک نین، بەڵام لە بەرامبەر هیچ هێرشێکیشدا، چۆك دانادەین و وەک چۆن بۆ پاراستنی شەنگال سەدان شەهیدمان داوە تا ئەو دەستکەوتانە بەدەست هاتوون، لە ئێستاوە بە شوێن پێی شەهیدەکانماندا دەچین.
ئێمە دەڵێین، بمرێ داگیرکاریی، بژی بەرخۆدانی شەنگال.
ئـ ت