ماوەی ٥٦ ڕۆژ بەسەر مانگرتنی کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکەیە خەلیفان تێپەڕی کرد و تا ئێستا پەدەکە ئامادە نییە هیچ زانیاریەک لەسەر تەرمی شەهیدەکانیان بە کەسوکارەکەیان بڵێت.
ماوەی ٥٦ ڕۆژە کەسوکاری دوو گەریلای شەهید کە لەشەوی ٢٨ی ئابدا لە کەمینێکی هێزەکانی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید کراون داوای تەرمەکانیان دەکەنەوە و تا ئێستاش پەدەکە وەڵامیان ناداتەوە.
ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی شەهید تولهەڵدان ڕامان و سەردەم جودی کە سێ گەریلای دیکەشیان لەگەڵدا شەهیدبوون تا ئێستا تەرمەکانیان نازاندرێت لە کوێیە.
چین و توێژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژانە سەردانی مانگرتوان و کەسوکاری شەهدیان دەکەن و پشتیوانیان دەکەن و لەگەڵیاندا دەمێنەوە و کردەوەکانی پەدەکە شەرمەزار دەکەن و داوای تەرمی ئەو شەهیدانە دەکەنەوە.
کەسوکاری ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای وکردستان لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان لە مانگرتندان و داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.
ها-غ