کەلار، سیمینارێک لەسەر مافی کەمینەکان و ژنان و مناڵان ئەنجامدرا

لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار، سیمینارێک لەسەر ماف و دۆخی کەمینەکان لە عێراق ئەنجامدرا و هەروەها چەند کورتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی و ئەنیمەیشن لەسەر هەمان بابەت نمایشکرا.


ئەمڕۆ لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی کەلا، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مافی کەمینەکان و ژنان و مناڵان، لەلایەن ڕێکخراوی یۆنامی ئۆفیسی هەولێرو پەیمانگای تەکنیکی کەلارەوە ئەنجامدرا.

لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر خراپی بارودۆخی مافی ژنان و منداڵان و کەمینەکان و کۆی مافی مرۆڤ، لە عێراق-دا، کە پێیان وابوو لە ئاستێکی خراپدایە، بەتایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، کە جەنگ قەیرانێکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە.

دواتر چەند کورتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی و ئەنیمەیشن سەبارەت بە بارودۆخی مافی ژن و منداڵ و کەمینەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نیشاندران و هەڵسەنگاندن و ڕوونکردنەوە بۆ فیلمەکان کران.

د.ع