شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆجاری دووەم لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کەنەکە و یەکێتی پەرلەمانتار دوای ئەوە دێت سەرەتای ئەم هەفتەیە هەردوولا کۆنفرانسێکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و سەدان کەس لە کوردستان و ئەوروپاوە بەشدارییان تێداکرد.
دوێنێش ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە و لەبەشێکیدا هاتووە: سەرەڕای جیاوازی بیروڕا، سەرجەم بەشداربووانی كۆنفڕانس لایەنگری دیالۆگ و ئاشتی ناوخۆیی بوون، بەشداربووان پەیام و داخوازییەکانیان ڕەنگدانەوەی ویستی ملیونەها كوردستانی بوون.
ش.ف