چوؤرشەممە, 17 يون 2020 – 07:11 ڕۆژنیوز – هەولێر
https://youtu.be/5CllyJMbeX4″>
چەندین ساڵە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، هەوڵ دەدات یەکێتیی نەتەوەیی کورد دروستبکات، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانیان بە ئەنجام نەگەیشتووە، لەم بارەیەوە شوکروڵا حەمەدەمین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و هۆکارەکانی یەکنەبوونی کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ دەستێوەردانی وڵاتان و کەموکورتیی حزبە دەسەڵاتدارەکان.
شوكروڵا حەمەدەمین سەرەتا بەناوی کەنەکەوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد، وتیشی: پێمانوایە هێرشەکان بۆ سەر تەواوی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی باشوری كوردستان.
لەسەر هۆکاری یەکنەبوونی لایەنە کوردییەکان شوکروڵا دەڵێت، پەدەکە و یەنەکە هۆکاری نەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکڕیزی کوردن و ئەو وڵاتانەش یەکڕیزی کوردیان ناوێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە لە بەرنامەیاندایە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناوچەکە کە کۆرۆنا ئاڵۆزی کردووە، هاوڵاتیان لە شەقامەکاندا هۆشیار بکەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵک فشار لە حزبەکان بکات بۆ یەکێتی نەتەوەیی.
شوكروڵا حەمەدەمین هەبوونی یەکدەنگی کوردیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەواویی داگیرکاریی و قەیرانەکانی کوردستان بە گرنگ و پێویست زانیی.
س.ح