KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 26, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کەنەکە: تورکیا بەردەوامە لە کودەتا و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان

  Roj News
22/06/2020 - 8:40:35 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
کەنەکە: تورکیا بەردەوامە لە کودەتا و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەممە, 16 ماي 2020 – 11:58  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دوێنێ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکانی هەدەپە لە شارەکانی ئیدر، سێرت و خانا هەولێلی سەر بە سێرت و داگیریان کردن، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکە:

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە کودەتا و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان

حکومەتی ئەردۆغان دوێنێ ١٥ی گوڵان، شارەوانییەکانی سیرت، ئیدر (ئیگدر)، میسریج (کورتالان)، خانە هەوێل (بایکان)و ڤارتینیس(ئاڵتونۆڤا)ی داگیرکرد، بەم هەنگاوەش ئەوەی دووپاتکردەوە کە کودەتا و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کوردستان بەردەوامە، بەو شێوەیە لەو شارەوانیانەش قەیومەکانی خۆی دانان، دوای هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩، کە خەڵکی کوردستان بە دەنگی خۆیان قەیومەکانیان دەرپەڕاند، جارێکی دی ئەردۆغان و هاوکارەکانی کەوتنە جووڵە، لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا دەستیان بەسەر شارەوانیی شارە گەورەکانی وەک ئامەد و وان و ماردین دا گرت، دوای ئەوەش ئەم سیاسەتە هەر بەردەوام بوو، بەش بەش دەستی بەسەر شارەوانییەکانی تردا گرت، بە داگیرکردنی شارەوانییەکانی سیرت، ئیدر (ئیگدر)، میسریج (کورتالان)، خانە هەوێل(بایکان)و ڤارتینیس(ئاڵتونۆڤا)، ژمارەی ئەو شارەوانیانەی دەستیان بەسەراگیراون گەیشتە ٤٥ شارەوانیی، ئەم رەفتارەی حکومەتی ئاکەپە، ئەم بڕیارەی وەزیری ناوخۆ، ئەم سیاستە دوژمناکارییەی ئەردۆغان، جارێکی تر ڕق و کینەی قووڵی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەرئەخات.

ئەو شارەوانیانەی لە ٢٠١٦دا حکومەتی ئەردۆگان داگیری کردن و قەیومەکانی لێ جیگیر کردن، لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩دا بە دەنگی بڵندی خەڵک رزگار کرانەوە و کۆتایی بە تاڵانییەکانی قەیومەکان هێنرا، دیاربوو قەیومەکانی ئەردۆگان لەو ماوەی سێ ساڵەدا شارەوانییەکانیان تالان کردبوون، ماڵ و مڵکی خەڵکی کوردستانیان بۆ کەیف و سەفاکانی خۆیان بە فیڕۆ دابوو، خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩دا، کۆتاییان بەو ناڕەواییەی ئەردۆگان هێناو  جارێکی دی شارەوانییەکانیان خستەوە خزمەتی خەڵک، ئەردۆغان و باخچەلی هاوکاری، بەرگەی ئەو شکستەیان نەگرت و جارێکی تر پەلاماری شارەوانییەکان داو داگیریان کردن.

لە ئێستادا کە دنیا لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنا بەرخۆدان ئەکا، ڕۆژەڤی سەرەکیی مرۆڤایەتی گەڕانە بە دوای چارەسەری ئەم دەردە کوشندەیەدا، کەچی ڕێک لەمکاتەدا رۆژەڤی سەرەکیی دەوڵەتی تورکیا، بە خراپ سوود وەرگرتن لەم دۆخە، هێرشکردنە سەر خەڵکی کوردستانە. لە ڕاستیدا ماوەیەکی درێژە حکومەتی ئەردۆغان لە هەموو ڕوویەکەوە هێرشێکی دڕندانە و بێسنووری لە زەوی ئاسمانەوە، بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەستپێکردووە، بێگومان ئەم هێرشانەی تورکیا هەر بە باکوری کوردستانەوە نەوەستاون، ئەوەتا رۆژانە هێرش ئەکاتە سەر رۆژاو و باشووری کوردستانیش، ئەگەر بۆیان بچێتەسەر لە هەوڵی ئەوەدان هەموو باشوور و رۆژاوای کوردستانیش داگیربکەن، لەبەر ئەوە پێوستە کوردان ئەم هەڕەشانەی ئەردۆغان و باخچەلی بە جددی بگرن، پێکەوە و یەکڕیز ڕێگا لەم هەوڵەی ئەوان بگرن.

ئەم رەفتارانەی حکومەتی ئەردۆغان بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکرێن، ئەردۆغان و باخچەلی شەریکی، هەڵمەتی لەناوبردنی گەلی کوردستانیان دەستپێکردووە، لەهەرجێگایەک کورد نوێنەری خۆی بێت، ئەبێتە ئامانجی هێرشەکانی حکومەتەکەی ئەردۆغان، ئەم هێرشەی دواییشیان بۆسەر شارەوانییەکانی سیرت، ئیدر (ئیگدر)، میسریج (کورتالان)، خانە هەوێل(بایکان)و ڤارتینیس(ئاڵتونۆڤا)، هێرشکردنە بۆسەر هەموو خەڵکی کوردستان، ئەم سیاسەتەش ئەوە دەرئەخات کە لە پەیڕەکردنی هەنگاوە نادیموکراسی و نامرۆڤایەتییەکانیان بەردەوام ئەبن.

ئەم هێرشانە هەر بۆ سەر خەڵکی کوردستان نین، بەڵکو هەڕەشەیەکیشە لەسەر بزووتنەوەی دیموکراتیخواز لە تورکیادا، لەبەرئەوە پێویستە هەموو دیموکراتخوازنی تورکیا، شانبەشانی خەڵکی کوردستان لەدژی ئەم سیاسەتەی ئەردۆغان- باخچەلی بە‌هەڵوێست بن و بەرامبەر ئەم هێرشە فاشستانەیە راوەستن.

با ئەردۆغان و باخچەلی ئەو راستییە بزانن کە قەیومەکانیان بە هیچ شێوەیەک جێی ڕەزامەندیی نین، سەرۆک شارەوانیە ڕەواکانی شارەکانی کوردستان، هەر ئەوانەن کە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا، بە دەنگی بەرزی خەڵک هەڵبژێردراون.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەروەها داوا لە دنیای دیموکراتیش ئەکات خەڵکی کوردستان بە تەنیا جێنەهێڵن، بەرامبەر ئەم ناڕەوایەتیەی ئەردۆغان و باخچەلی بێدەنگ نەبن و گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئەردۆگان. ئەو راستییە ببینن کە دەوڵەتی تورکیا، بە تایبەتیش حکومەتی ئەردۆغان، هۆکاری نائارامی و ناسەقامگیری و شەڕە لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاستا.

هەروەها کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە خەڵکی کوردستان ئەکات، بە هەموو رێگایەکی ڕەواو دیموکرات، لە دژی ئەم سیاسەتە چەپەڵە ناڕەزایەتییەکانیان دەربڕن و لە ئیرادەی خۆیان و شارەوانییەکانیان خاوەنداریی بکەن.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ك ن ك

١٦-٥-٢٠٢٠ برۆکسل

ک.س

دواتر

با مەزاری شەهیدانی کۆمەڵکوژیی هەولێر ئاشکرا بکرێت

پێشتر

بەڕێوەبەری خوێندنگاکان گردبوونەوە و هەڕەشەی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار

شاندێكی تەڤگەری ئازادیی سەردانی مەخمووریان کرد

شاندێكی تەڤگەری ئازادیی سەردانی مەخمووریان کرد

25 كانونی دووه‌م 2021
یادی سێ‌ ساڵەی شەهیدبوونی شەهید باشوور سۆران كرایەوە

یادی سێ‌ ساڵەی شەهیدبوونی شەهید باشوور سۆران كرایەوە

25 كانونی دووه‌م 2021

تەرمی سێ لە کۆڵبەرەكانی سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دۆزرانەوە

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە وەرتێ‌ چوار قوربانیی لێكەوتەوە

پادێ‌ هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك ڕەت دەكاتەوە

لە هەڵەبجە گردبوونەوە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك كرا

پێشتر
بەڕێوەبەری خوێندنگاکان گردبوونەوە و هەڕەشەی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان دەکەن

بەڕێوەبەری خوێندنگاکان گردبوونەوە و هەڕەشەی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان دەکەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

ئارێز عەبدوڵا

ئارێز عەبدوڵا: پارتی هێزی بردووە بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکارییکردنی تورکیا

25 كانونی دووه‌م 2021

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە ڕایدەگەیەینێت، وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک هاتبوو لایەنەکان ڕازیبکات بۆ شەڕی پەکەکە، دەشڵێت: بردنی هێزی پارتی...

تۆمارکردنی سکاڵ دژی کونسوڵخانەی تورکیا

دژی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سکاڵا تۆمار دەکرێت

25 كانونی دووه‌م 2021

دژی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییەک لە دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان سکاڵا تۆمار دەکات و داوای قەرەبووی ئەو زیانانە دەکات،...

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنی لە حەسەکە گرتە ئەستۆ

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنی لە حەسەکە گرتە ئەستۆ

25 كانونی دووه‌م 2021

چەتەکانی داعش، کوشتنی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی تل شەعیری سەربە حەسەکە و جێگرەکەیان لە ئەستۆ گرت. شەوی هەینی ڕابردوو، سەعیدە فەیسال...

نەجلا ئیسماعیل

ژنێکی دیکەی ئیزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاری بوو

25 كانونی دووه‌م 2021

ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندوە، کە ژنێکی ئێزدی بە ناوی نەجلا ئیسماعیل لە دەستی چەتەکانی داعش هەڵهاتووە...

سێ پەرلەمانتارەکە و پارێزەرەکەیان

سێ پەرلەمانتار درانە دادگا

25 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی سکاڵای وەبەرهێنێکی گەرمیان، سێ پەرلەمانتاری فراکسێونی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی دادگا کران و وتەیان لێوەرگیرا. دوای...

بەرزکردنەوەی هێمای فاشیزمی تورک

کەرکوک، هێماکانی فاشیزمی تورک کاردانەوەی کەرکوکییەکانی لێکەوتەوە

25 كانونی دووه‌م 2021

بەرەی تورکمانی بە فەرمانی دەوڵەتی تورک کار دەکات و ئاشتەوایی نەتەوەکانی ئەم شارە دەخاتە مەترسییەوە، "بەرەی تورکمانی نەک نوێنەرایەتی کەرکوک،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke