پێنجشەممە, 16 أغس 2018 – 18:48 ڕۆژنیوز – پەیامنێران
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لەبارەی داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و گرنگیی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لەگەڵ چین و توێژەکان جیاجیاکان کۆبووەوە.
ڕانیە
لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی ڕانیە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و چین و توێژەکانی سنوورەکە، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تیایدا ئەندامانی کەنەکە جەختیانکردەوە، کە گەلی کورد لە ڕۆژی ئەمرۆدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکوتاری و کۆدەنگیی هەموو لایەنەکان هەیە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پێیانوابوو، کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە دەبێت پەرە بە کارەکانی خۆی بدات لە ناو گەلدا.
پێشیان وابوو، کە هەر حزبێک بەشداریی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە نەکات، بە زۆرینەی دەنگ کەنەکە کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات.
چەمچەماڵ
لە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، کەنەکە و بەشێک لە چین و توێژەکانی شارۆچکەکە کۆبوونەوە و تیایدا ئەندامانی کەنەکە ئامانجی کۆبوونەوەکەیان بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە، کە دەیانەوێت لەسەر پرسە نەتەوەییەكان و داگیرکارییەکانی سەر خاکی کورسدتان بۆچوونی هاوڵاتیان وەربگرن.
بەشداربووانی كۆبوونهوهكه باسیان لەوەکرد، کە بەهۆی خراپیی هەڵسوکەوتی بەشێک لە حزبەکانی باشوری کوردستانەوە، ئینتیمای نهتهوهیی لەناو هاوڵاتیاندا لاوازبووە و پێویستە هەوڵبدرێت متمانەی هاوڵاتیان بەدەستبهێندرێتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەخنە له كهمتهرخهمیی میدیای سەربەخۆ و بێلانەکان گیرا، كه گرنگی به پرسی كۆنگرهی نهتهوهیی نادەن و ئاشنای ناکەن بە هاوڵاتیان.
ب.ل