دووشەممە, 27 أغس 2018 – 22:29 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمشەو، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لەبارەی وتەکانی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، کە لەڕۆژی جەژنی قورباندا لە کەرکوکەوە وتبووی “کەرکوک شاری باوباپیرانمانە” ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: ئێمە پێمان وایە ئەم رەفتار و گوفتارانەی باڵوێزەکەی ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئەکپارتی بەردەوامی و دریژکردنەوەو پەلهاویشتنی سیاسەتی داگیرکاریانەی تورکیایە دوای داگیرکردنی عەفرینی رۆژئاوا و ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان و هێرشە ئاسمانییەکەی سەر شەنگال و بۆردومانی ڕۆژانەی خاکی باشوری کوردستان، کە ئەم سیاسەتە لەلایەن گەلەوە قەبوڵنەکراوە و ڕۆژانە ڕۆڵەکانمان بە خوێنی خۆیان رووبەرووی ئەم سیاسەت و هێرشە دڕندانەیەی ئەردۆغان دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە: یەکێک لەو پێشێلكاریه یاساییانە یه‌ڵدز تەنها بایه‌خی به یه‌ك پێكهاته‌ی شاره‌كه دا و وه‌ك خاوه‌ندارێتیکردن لە تورکمان ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی كرد، کە ئەوش جۆرێکە لە ئاژاوە دروست کردن لە نێوان پێکهاتەکانی ئەم شارە، چونکە هەموو لایەک هەسیاری و کێشەکانی ئەم شارەیان لا ڕوونە بۆیە نە گونجاو نا یاسایە دیبلۆماتکارێکی وڵاتی بێگانە کاری وا ئەنجام بدات.
کەنەکە ئاماژەی بە وتەکانی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کردووە، کە وتبووی “من هاتووم بۆ سه‌ردانی شاری باوباپیرانی خۆمان” و وتوویەتی: كه‌ركوك هه‌رگیز شاری باو باپیری ئه‌وان نه‌بووه و ئه‌وان بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ ئه‌و شاره‌یان داگیر كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌یان چه‌وساندوه‌ته‌وه، له ڕووی جوگرافی و مێژووییەوە كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه و له‌م پێناوەش دا روبارێك خوێن به‌خشراوه، ته‌نانه‌ت لە ڕابردوودا بە بەڵگە باوباپیری ئه‌ویش کەرکوکیان به كوردستانی زانیووه و بە پێی نەخشە و بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی باو باپیریان کەرکوک سەربە ویلایەتی شارەزوور بووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەدنراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: دەبێت ئەو دیبلۆماتکارە سەروکاری بە هێزی چەکداری نەتەوەیەکی دیاری کراو چی بێت ئەگەر بۆ هاندان و پاڵپشتی کردنیان نەبێت بۆ نانەوەی کێشە لەم شارە، سه‌ردانی میلیشیای پێكهاته‌یه‌ك له كه‌ركوك له لایه‌ن باڵیۆزی وڵاتێكی تره‌وه نیشانه‌ی دیاری سوكایه‌تی كردنه به عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هۆكارێكیشه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره كوردستانیه
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان-کەنەکە، جگه له ئیدانه‌كردنی ئه‌و سه‌ردانه‌کەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بۆ کەرکوک و وتەکانی لەسەر ئەو شارە، داوای لە حكومه‌تی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی کەرکوک کردووە، هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاو لە ڕێگەی کەناڵە فەرمیەکانەوە دەرببڕن و ئیدانەی بکەن، هەروەها دا‌واشیان کردووە، كه ڕێگا بۆ ئەو جۆرە سەردانانە خۆش نەکرێت لە ئایندەدا، “تا كێشه‌و دووبه‌ره‌كی له شاره‌كه‌دا پەرەنەسێنێت و هەموو لایەک هەوڵی پێکەوە ژیانی ئاشتییانە بدەن”.
ڕۆژی ٢١ ئەم مانگە و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، فاتح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق سەردانی شاری كەركوكی كرد و لە مەراسیمی جەژندا لە مزگەوتی( نور-ی گەورە) لە وتارێکدا وتی:”کەرکوک شاری باوباپیرانمانە”، ئەمەش کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێنا.
ب.ل