کەنەکە و حدکا، یەکڕیزى نێوماڵى کورد بەگرنگ دەزانن

کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان و حزبی دیموکراتی  ئێران کۆبوونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا هەردوولایان باسیان لە گرنکى یەکڕیزى نێوماڵى کورد کرد.


کاتژمێر، ٣:٠٠ى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، شاندێکى کۆنگرەى  نەتەوەیى کوردستان، سەردانى بارەگاى پەیوەندییەکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران-یان کرد لە شارى هەولێر، لەدواى کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، شوکروڵا حەمەدەمین، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەى کوردستان وتی: ئەمڕۆ بەیانى سەردانى حزبى دیموکراتى کوردستان-مان کرد لەشارۆچکەى کۆیە، ئێستاش سەردانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران-مان کرد لەشارى هەولێر، وەک پالپشتیەک بۆ هەردوو حزب بۆ ئەو کارەساتانەی ئەم دواییە کە بەسەریانداهات، لەلایە حکومەتى ئێران-ەوە.

ئەو ئەندامەى بەڕێوبەرى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان، باسى لە گرنگى یەکێتى نەتەوەیى کورد کرد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو کارەساتانەو وتى: پێویستە تەواو گەلی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان یەک ڕەنگ و یەک هەلوێست بن بەرامبەر دوژنەکانی کورد،  بۆ ئەوەی بتوانین هەموو کات بەهێزێکی پۆلاینەوە دژ بە داگیرکەران و دوژمانی گەلەکەمان بوەستینەوە،

دواتر مەحەمەد سالح  قادری، نوێنەری حزیی دیموکراتی ئێران لەشاری هەولێر، قەسەى کرد و وتى: بەهۆی ئەو پەرتەوازەییەى لە نێوماڵى کورد هەیە، هەر ڕۆژە و بەشێوەیەک کورد بەدەستی دوژمنەکانی دەبێتە قوربانی، بۆیە پێویستە قۆناغێکی دیکە دروست بێت، ئەویش یەک ڕیزی نێومالی کوردە لەهەر چوار پارچە کوردستان.

 

ناوبراو وتیشى: دەبێت لەداهاتوو گوتاری  سیاسی کورد یەک بخرێت لەهەرچوار پارچەی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕوو دوژمنەکانمان ببینەوە و هەنگاوەکان لەچوار چێوەی قسەدا نەمێنێتەوە ببنە کردار.

د.ع