کەنەکە: پەیامی مانگرتوان پەیامی ئێمەشە

بۆ نیشاندانی پاڵپشتیی شاندێکی ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سەردانی مانگرتوانی گەرمیانیان کرد و ڕایانگەیاند: پەیامی مانگرتوان پەیامی ئێمەشە.


ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، سەردانێکیان ئەنجامدا بۆلای هەریەک لە هەرێم مەحمود، کە ٥٠ ڕۆژە و گوڵەباخ جەلال، کە ماوەی ٢٨ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

پەروین عەزیز، ئەندامی شاندەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییدا ئامانجی سەردانەکەی ڕوونکردەوە و وتی: هاتووین بۆ نیشاندانی هاوهەڵوێستیی و پشتگیرییکردن لە پەیامی مانگرتوانی گەرمیان، کە خەباتێکی مەدەنیی ڕێز لێگیراوە و بووە بە کەمپەینێکی جیهانیی.

وتیشی: گەلی کورد ئەمڕۆ پێویستی بەمجۆرە خەباتانەیە بۆیە ئێمە دەستخۆشیان لێدەکەین و پەیامی ئەوان پەیامی ئێمەشە، لێرەوە ڕێکخراو و لایەنەکانی تر بانگهێشت دەکەین بۆ پشتگیرییکردن لەم خەباتە لە پێناو ماف و ئازادیی ڕادەربڕین و شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان.

جێگای ئاماژەیە، جگە لەو دوو مانگرتووە لە سنووری گەرمیان و دیالە، چالاکێکی دیکە بەناوی نەهرۆ خانەقینی، ماوەی ١٢ ڕۆژە مانگرتنی ماوە ناداری ڕاگەیاندووە.

ش.ف