دووشەممە, 10 سبت 2018 – 12:00 ڕۆژنیوز – ناوەندى هەواڵەکان
ئەمڕۆ کۆمەڵەى ژنانى کوردستان-کەژەکە، لە بارەى هێرشکردنە سەر بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران-حدکا، حزبى دیموکراتى کوردستان-حدک، لەشارۆچکەى کۆیە-ی سەربە پارێزگای هەولێر، و لەسێدارەدانى هەرسێ زیندانى سیاسى زانیار و لوقمانى مورادى و ڕامین حسێن پەناهى لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى کەژەکە-دا هاتووە، کە هێرشی سه‌ر باره‌گای حیزبی حدك و حدكا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن. و له كه‌سایه‌تی سوهەیلا قادری و نه‌سرین حه‌داد-دا سەرى ڕێز بۆ شەهیدبوونى ئەندامانى ئەو حزبە دادەنەوێنن، هەروەها له‌سێداره‌دانى ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی له ئێران شه‌رمه‌زار دەکەن.
کۆمەڵى ژنانى کوردستان پێى وایە، کە گه‌لی كورد به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ دەبێت، بەهۆى گەورەبوونى تێکۆشانى گەلى کورد هێرش لەسەرى زیاد دەبێت، لاوازبوونی ده‌وڵه‌ته‌كان بووەتە هۆکارى ئەوەى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، دژ به گه‌لی كورد هاوپه‌یمانى ببەستن، ڕاشیدەگەیەنن:”ئه‌نجامی هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵى ئێران، توركیا و روسیا له تاران پەلاماردانى کوردى لێکەوتەوە لە له قامێشلۆ و ئیدلیب، كۆیه و زیندانه‌كانی ئێران و شاخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان”.
کەژەکە، دەڵێت: دەولەتى ئێران لەگەڵ گرژبوونی ئاڵۆزییه ناخۆییه‌كانی كه‌وتووەته په‌له‌قاژه‌ی خۆقوتاركردن و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری گه‌نجانی كورد ده‌دات و له سێداره‌یان ده‌دات. ئێران كه وڵاتێكی هه‌مه ره‌نگ و فره‌نه‌ته‌وه‌یه، دەتوانێت بە ئاسانى لە‌م ئاڵۆزیانه ڕزگارى ببێت، پێوستە به شێوازێكی دیموكراتیك هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بنێت، كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌لان له ئێران چاره‌سه‌ری بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران ناهێنێ، ئەوە كێشه‌كان قووڵتر‌و ئاڵۆزتر ده‌كات. هێرش كردنه سه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامێكی باش له داهاتوودا نه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌هێنێ و نه بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌كه.
کۆمەڵەى ژنانى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، کە هێرشەکان تەنیا هێرش نییە بۆ سەر حیزب و لایه‌نێك، بەڵکو هێرشه بۆ سه‌ر ئیراده‌ی ئازاد و سیاسی، هه‌ڵمه‌تێكه بۆ چاوترساندنی گه‌لی کورد، هاوكات ترسه له له‌ناوچوونى خۆیان.
لەکۆتایى ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکەدا بانگەوازى ئەوە کراوەو بە پێویست زانراوە کە “لەبەرامبەر پیلانى دوژمنانى گەلى کورد-دا، کورد و ژنانى کورد خەباتێکى هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن، وەک چۆن لە ڕابردوودا ژنانى کورد پێشەنگ بوون، لە‌م قۆناغەشدا بە پێشەنگى ژنان پێویستە خەبات بۆ ڕۆژهەڵاتێکى ناوڕاستى دیموکرات ئەنجام بدرێت”.