گروپى ١٠یەم لە مەخمور دەستیان بە مانگرتن کرد

چالاکی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمور بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە لە ڕۆژی ٢٨ـەم و بە دەورگرتنی گروپی ١٠ـیەمین بەردەوامە.


چالاکی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمور بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە ڕۆژی ٢٨ـەم و بە دەورگرتنی گروپی ١٠ـیەمین و بە مەراسیمێک بەردەوام دەکات، مەراسیمەکە بە دەقەیەک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و فلیز بوداک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل، کە خۆی لەناو گروپی ٩ـەمین بوو قسەیکرد.

فلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل وتی: ئێمە وەک گەلی کورد ساڵانە لە ژێر نیری داگیرکاری دەستەڵاتداران دەژین، ستەمێکمان لێکراوە، کە لە مێژوو نەنووسراوە، هێزی شاراوەی بەرخۆدانی ئێمە دەبینرێت، لە بەرامبەر هەموو زۆڵم و زۆررێک، ئاڵای بەرخۆدان لەدەستی گەلی کورد نەکەوتووە و هەمیشە وەک مەشخەڵی ئازادی بەرەو پێش دەڕوات، بەرز و گەشاوە دەبێت.

بوداک سەرنجی ڕاکێشایە سەر دامەزراندنی پەکەکە و وەهای وت: گروپی دەستپێکی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، بە شەش کەس دەستیپێکرد و بووبە حیزب، سوپا و ئێستا بووەتە هێزێک کە لە بەرامبەر سوپایەک وەک سوپای دێوەکان شەڕ و بەرخۆدان دەکات.

د.ع