
گروپی دووەمی مامۆستایانی شەنگال چالاکیی بەردەوام دەکەن
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە شەنگال بەردەوامە و گروپی دووەمی مامۆستایانی شەنگال چالاکییەکەیان وەرگرت.
ئەمڕۆ گروپێکی دیکەی مامۆستایان لە خانەسۆر سەر بە شەنگال چالاکی مانگرتن لە خواردنیان وەرگرت، کە بە شێوەی خولی و دەوران چالاکییەکە بەڕێوەدەچێت و دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە.
مامۆستایان بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" چالاکییەکەیان وەرگرت، هەروەها ڕۆژانە لەلایەن چالاکوانان و هاوڵاتیانەوە سەردانی مانگرتوان بەردەوامە و پشتگیری خۆیان نیشان دەدەن.
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە خانەسۆر سەربە شەنگال، لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و لەلایەن یەکێتی گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، ئەوان داوا دەکەن گۆشەگیریی سەر ئۆجالان هەڵبگیرێت.
ک.ک