گروپی ٩ـەمی گەنجانی باشور گەیشتنە ڕۆژئاوا

لە باشوری کوردستانەوە، نۆیەمین گروپی گەنجان بۆ بەشداری لە بەرخۆدان دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان.


تووڕەیی خەڵکی باشور لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تادێت فراوانتر دەبێت، جگە لە خۆپێشاندان و بایکۆیکردنی کاڵای تورکی، گەنجانی باشور دژی داگیرکەرییەکان دەستە دەستە خۆیان دەگەیننە بەرەکانی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان.

نۆیەمین گروپی گەنجانی باشوری کوردستان لەسەر بانگەوازی سەفەربەری بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدانی شکۆمەند بوون.

جێگای ئاماژەیە کە پێش ئەم گروپە هەشت گروپی دیکە لە باشوری کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ڕیزی بەرخۆداندا جێیان گرتووە و بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو گەنجانەی لەم ماوەیە بەشداری بەرخۆدانی شکۆمەند بوون، گەیشتووەتە ٧٠ کەس.

س.ح