گروپێکی دیکەی گەنجانی باشور ڕوو لە ڕۆژئاوا دەکەن

چوار گەنج لە گەرمیانەوە بۆ بەشداری لە بەرخۆدانەکانی دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.


دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تادێت تووڕەیی خەڵکی باشوری کوردستان زیاتر دەبێت، لەلایەک بە خۆپێشاندان و بایکۆتی کاڵا تورکییەکان ئەو تۆڕەییە دەردەبڕن، لەلایەکی دیکەوە بە بەشداری گەنجان لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو تووڕەییە نیشان دەدرێت.

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو گروپ لە گەنجانی باشوری کوردستان بۆ بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوا، ئەمڕۆش چوار گەنجی گەرمیانی دژی ئەو هێرشە داگیرکەریانە ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

س.ح