گفتوگۆی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕیبەری گەلی کورد لە دیمەشق لەگەڵ ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، لە ساڵی ١٩٩٧-دا، وەک لە گفتوگۆکەدا دەردەکەوێت، ڕێبەر ئۆجالان زۆر جەخت لە بوێریی شەهید ساکینە دەکاتەوە.
ڕێبەر ئۆجالان: ئێوە پەیوەستن بە ئازادییەوە و دەڵێیت، من ئامادەم لەپیناویدا بجەنگم، سارا زۆر بە نیازپاکیی و لەسەر بنەمای بەرخۆدێرییش، پەیوەستە بە ژیانێک لەنێوان ژنبوون و ئازادیی؟
ساکینە جانسز: تاڕادەیەک ئەوە هەیە سەرۆکم.
ڕێبەر ئۆجالان: بە تێڕوانینی من دەتوانین ئەو دۆخە بە خاکییبوونی ژن، گەشبینیی و فیداکاریی ڕوونبکەینەوە، بۆ نمونە تۆ هاوسەگیرییت کردبوو، بەڕادەیەک فیداکاربوویت، توانیت بەیەک جار کۆتایی پێبهێنی.
ساکینە جانسز: من هیچ کات بە دوودڵیی نەژیاوم.
ڕێبەر ئۆجالان: تۆ لە من بەهێزتری، کەس لەو ڕووەوە ڕەخنە لە تۆ ناگرێت، لایەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش هەیە ئێمە ڕەخنەی لێدەگرین، تۆ ئەوە دەبینی، واتا کەس ئینکاریی لە لایەنە ئەرێنییەکانی تۆ ناکات، کەس ناڵێت تۆ بوویتە دیلی هەستەکانت، تۆ زۆر لەمن بوێرتر و قارەمانتری، لە کتێبەکەشت بەناوی”ژیانم هەمووی شەڕ بوو”، باست کردووە، بەهەرحاڵ تۆ بەشی سێیەمینیش دوای سەرکەوتن بنووسە، واتا تۆ ئێستا دەتوانی خۆت وەک ژنێکی هەرە زانا ببینی، وانییە؟، هیچ نەبێت بەگوێرەی ئازادیی؟.
ساکینە جانسز: لێگەڕینی من و شەڕی منیش، ئازادییە.
ڕێبەر ئۆجالان: خۆزگە تۆ ئەو کاتەی خۆت بۆشەڕ، بگەیاندایەتە سیستمێک و بەو جۆرە بەڕێوەبچوایە، ئێمە تۆمان دەکردە خوداوەند، تۆ کچێکی بەرخۆدێری و من بەردەوام دەڵێم باوەڕم بە بەرخۆدێریی تۆ هەیە، تۆ زۆر هەوڵ دەدەی، باوەڕت بە خۆت هەیە و لە مردنیش زۆر ناترسی، نیازی تۆ زۆر پاکە، زۆر بوێری و زۆر هەوڵ بۆ تیکۆشان دەدەیت.
ساکینە جانسز: سەرۆکم، سیستم زۆر گرنگە، بەڕاستییش ئەگەر من بمتوانیایە ئەو شەڕە لەسەر سیتمێک جێگیر بکەم، بەباشیی ڕێبازی ئەو بەکاربهێندرایە، بێگومان دەبووە دەستکەوت بۆ حزب و تێکۆشان، وەکو شەخسیش هەندێک تایبەتمەندیی و شایستەبوون پێشدەکەوت.
ڕێبەر ئۆجالان: هەڵبەتە ئەگەر بەڕاستییش تۆ گەیشتبای بە سیستمێک، دەبوویت بە کەسێکی بەناوبانگ، ئەو بوێریی و فیداکارییەی تۆ سەد هێندە بەهیزتر دەبوو، وەک نمونە چاو لە من نەکەن، بەڕاستییش من بەڕێژەی سەدا یەکیش ناتوانم وەک ئێوە بوێر بم و تێبکۆشم، باشە من کەم کارم کرد؟، نەخێر، ئەگەر ئێمە یان من و تۆ بەراورد بکەین؟
ساکینە جانسز: سەرۆکم لەوێدا سیستمێکی هاوبەش هەیە، یان وەک سیاسیی ئیوە قوڵن، هەر هەنگاوێکیش بەگوێرەی ئەوە دەنێن.
ڕێبەر ئۆجالان: واتا سیستم هەیە و بازنەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، وایە؟
ساکینە جانسز: سەرۆکم هەردەم هەبوونێک هەیە، هەریەکە و ئەوی تر تەواو دەکات، هەرەیەکە و بازنەیەک دروست دەکات.
ڕێبەر ئۆجالان: ئەگەر نمونەیەکی ڕوونتر باس بکەین؛ ئێستا من نهۆمی سەدەمی ئەو بینایە چاک دەکەم، کە دروستم کردووە، بناغەکەی ئەوەندە بتەوە، هەر نهۆمێک بەڕادەیەک باشە دەتوانێت ببێتە زەوی بۆ نهۆمێکی دیکە.
ساکینە جانسز: سەرۆکم، پێموایە کە ئەوە گەشەی کردووە، من زیاتر لەسەر ئەو ڕووداوانەی پێشتر ڕوویانداوە هەڵوەستەم کردووە، زیاتر هەوڵمدا ئەزموون لەوان وەربگرم و هیزیان لێوەربگرم.
ڕێبەر ئۆجالان: ئیتر ئەوە بەگوێرەی هێزی جەوهەریی خۆت دەبێت، زۆر جار منیش کەوتوومەتە ناو دۆخی سەختەوە، خۆی هەموو ڕۆژێک من دەخەنە ناو دۆخێکی دژوار، بەڵام سەرنج بدەن، من لەسەر پێم، لە ڕێبەرایەتییدا گۆڕین بۆ هێز هەیە، من ڕووداوەکان دەگۆڕم لەدژی دژبەرەکان.
ساکینە جانسز: داخوازێکی بەوجۆرە لەمندا هەیە، لەبەرامبەر ڕووداوەکان و هەڵەکان، ناڕازییبوون هەیە، تووڕەبوونیش هەیە، ویستی ڕزگاربوونیش هەیە، بەڵام رێباز….
ڕێبەر ئۆجالان: تۆ لەو بابەتەدا هەندێک لەمن بکۆڵەرەوە، زۆر کەسایەتیی کە لەو بوارەدا پێشکەوتنی گەورەیان دروستکردووە، لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکە و تۆ مسۆگەر خۆت بگەیەنە بە سێوازێکی دیکە. لە دەستگیرکردنەکانی ئەلعەزیزدا بە تۆیان دەوت”ئەو کچکە دڕندەیە”، هەڵبەتە ئەگەر تۆ وەک دڕندە پێناسە بکەن، ئەوە وادەکەن، کە تۆ جۆرێکی مردن هەڵبژێری، چونکە تۆ هەر جارێک سەرت هەڵدەدا، ئێ چۆن تۆیان لەناوببردایە.
دیارە ئەوان نایانەوێت تۆ وەکو کەمال و مەزڵوم بۆ پەکەکە بکەن بە نرخێکی مەزن، چونکە بەڕێوەبەری زیندان لەو بابەتەدا هەندیک ژیرە، بۆ ئەوەی نەتکەن بە قارەمان، تەدبیر دەگرن، ئەگەر بیانویستایە دەتوانن سەری تۆ لەبن پێڵاوی سەربازێکدا پان بکەنەوە، بەڵام وەکو وتم، ئەگەر بەم جۆرەیان بکردایە، ئەوا دەبوویتە ماڵی مێژوو، مەزڵوم نەمرد، بووە هۆکاری شەڕی هەرە مەزنی ئێمە، ئەگەر چکێک بەو جۆرە گیانی لەدەستبدایە، ئەوا دەبووە هۆکاری شەڕی گەورەتر بۆ ئێمە، ئێمە چۆن شیکردنەوە بۆ دەوڵەتی تورک دەکەین، ئەویش شیکردنەوە بۆ پەکەکە دەکات، دەیانەوێت تۆ بەشێوازێکی نەرمتر بکوژن، من ئەوە یەکسەر لەوە تێگەیشتم.
ش.ف