هه‌په‌گه ڕایگەیاند، له چالاكیی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گەریلادا جاشێك و ٢٥ سه‌ربازی داگیركەری توركیا كوژراون، بەبێ ئەوەی هێزه‌كانی گه‌ریلا هیچ زیانێكیان به‌ربكەوێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەكانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه ڕاگەیەندراوێكی لەسەر چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك بڵاوكردەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: گه‌ریلاكانی ئازایدی كوردستان به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك و نیمچه گه‌ڕۆك له باكووری كوردستانه‌وه تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا له باشوور، لە هه‌موو شوێنێك شێوازی سه‌ركه‌وتووانه به‌كارده‌هێنن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی گه‌ریلایی داهێنه‌ر به شێوازی تیمی گه‌ڕۆك، كه به وه‌ستایی و شاره‌زایانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، چالاکیی ئەنجام دەدەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، گەریلا به‌و چالاكیانه هه‌م گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن هه‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌رگیز زیانیان به‌رناكه‌وێت، به‌كارهێنانی رێبازی تیمه‌كانی گه‌ڕۆك به سه‌ركه‌وتوویی، توانای شه‌ڕی سه‌ركه‌وتوو و ئاستی شاره‌زابوونی هێزه‌كانمان به رۆحی فیدایی له هونه‌ری سه‌ربازی ده‌خاته‌به‌رچاو.
هەپەگە دەڵێت: تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان كه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی له باكووره‌وه تا باشوور له هه‌موو شوێنێك چالاكیی ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی چالاكیی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا جاشێك و ٢٥ داگیركه‌ریان سزاداوه، چوار داگیركه‌ریش برینداربوون، چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناو براوه، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانیش له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیۆشا، ٢١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕ شه‌هید شه‌ڕڤان- شه‌هید دڵژین عه‌گیدانی بۆتان:
١٣ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی شاخی ته‌نوری هه‌رێمی به‌ستا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشان شكێن له داگیركه‌رانیاندا، له چالاكییه‌كه‌دا كۆنترایه‌ك سزادرا و چه‌كێكی ئه‌ی ٤ تێكشكێنرا.
١١ی حوزه‌یران سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆرشه‌پانی كاتۆ خه‌لیل له ناوچه‌ی شاخی وان ده‌ستی به ئۆپەراسیۆن كرد. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هێزه داگیركه‌ره‌كانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و ١٨ی حوزه‌یران له سێ قۆڵه‌وه به هه‌ماهه‌نگی خۆیان خسته ناو داگیركه‌رانه‌وه، لانیكه‌م سێ داگیركه‌ر سزادراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید شاڤاش مه‌رعه‌ش:
١٩ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێم ئێم، له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بێت، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان چالاكییان كرد و داگیركه‌رێكیان سزادا.
هەمان ڕۆژ دوو داگیركه‌ر كه هه‌وڵیاندا بچنه لای داگیركه‌ران كرانه ئامانج، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه سزادران.
دواتر گروپێكی تری داگیركه‌ران بوونه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و له ئه‌نجامی گورز به چه‌كی سوك و نارنجۆك ٢ داگیركه‌ری تر سزادران.
كاتژمێرەکانی ئێوارە تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌ستیان به داگیركه‌ران كرد و بۆسه‌یان بۆ نانه‌وه، دواتریش شه‌ڕ ڕوویدا، له شه‌ڕ و بۆسه‌دا نۆ داگیركه‌ر سزادران، كه دووانیان نیشانشكێن بوون، ٤ ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه گورزیان به‌ركه‌وتبوو، كه‌وتنه دۆخی شڵه‌ژان و به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه. كاتژمێر ١٨:٣٥ خولەک تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌مجاره به نیشان شكێن به شاره‌زایی له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا كه بڵاوببوونه‌وه و شەش داگیركه‌ریان سزادا.
١٩ی حوزەیران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی داگیركه‌ران، كه ده‌یانویست تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمبڕێژ بكه‌ن، كرانه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هێلیکۆپتەر هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:١٩ی حوزه‌یران درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و كاركه‌ر سوڕایه‌وه.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌خه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیۆشا بۆردومان كرا.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، كوڕه‌ژارۆ، ساجا، كاركه‌ر، چه‌مچۆ و ده‌وروبه‌ری شیه‌ی شارەدێی دینارته‌ی هه‌رێمی گاره ٢١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردوومان كرا.
١٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و وه‌رخه‌لێ ١٤ جار به هه‌لیكۆپته بۆر دومان كران.
س.س