فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بههۆی ئهو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕادەگیرێن.
بەپێی بەیاننامەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی: بههۆی ئهو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، کەوتنەوەی بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕین ی فڕۆکەخانە، بووە ھۆکاری دواکەوتنی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە ئێستادا تیمەکانی فڕۆکەخانە بەسەرپەرشتی ڕاستەخۆی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری تەکنیک سەرقاڵی پاککردنەوەی فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەکانی تری فڕۆکەخانەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە نزیکترین کاتدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە شاری سلێمانیش بەپێی داتاکانی کەشناسی هەرێم، تا کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ١٣ سانتیمەتر بەفر باریوە.
ب.ل