KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 22, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

گوندنشینانی پێنجوێن: ئەو نەوتەی حكومەت پێیداین تەنها بەشی سەماوەرەكانمان دەكات

  ڕۆژنیوز - هەرێم قادر
04/01/2022 - 8:01:49 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هاوڵاتیانی گوندە كوێستانییەكانی پێنجوێن، بەهۆی نەبونی نەوتەوە پەنایان بۆ بڕینی دارو درەختی شاخەكان بردوە، دەشڵێن: ئەو نەوتەی حكومەت ئەمساڵ پێیداوین تەنها بەشی چالێنانی سەماوەرەكانمان دەكات.

حكومەتی هەرێم ماوەی سێ‌ ساڵە هیچ بەشە نەوتێكی دابەش نەکرد بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەمساڵ لەناوچە سارد و كوێستانیەكانەوە دەستیكرد بە دابەشكردنی یەك بەرمیل نەوت بەنرخی ٥٥ هەزار دینار، تەنها چەند ناوچەیەكیش ئەو بڕە نەوتەیان پێدراوە.

عەلی كەرەم، هاوڵاتییەكی گوندیی (گۆخڵانی) سنوری شارۆچكەیی پێنجوێنە بۆ ڕۆژنیوز وتی: كەشوهەوای ناوچەكەی ئێمە زۆر ساردە بەراورد بەناوچەكانی دیكەی كوردستان، ئەمساڵیش تەنها یەك بەرمیل نەوتیان پێداوین، ئەو نەوتەشی پێیانداوین لەجیاتی ئەوەی ٢٠٠ لیتر بێت، ١٨٠ لیتر زیاتر نەدەبوو، ئەوەكەی دیكەیان دەدزی.

عەلی كەرەم

وەك ئەو گوندنشینەدەڵێت، بەهۆی نەبوونی نەوتەوە پەنایان بۆ بەكارهێنانی زۆپای داربردووە و وتی: داری وشك دەبڕین لەشاخەكان، ئەگەر داری وشكیش نەبێت لەناچاریدا داری تەڕ دەبڕین، چونكە چارمان نیە، كڕینی چوار بەرمیل نەوتیش پێویستی بەزیاتر  ٦٠٠ هەزار دینارە، زۆربەی خەڵك توانای كڕینی نیە.

چەند مانگێك پێش ئێستا، كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانەسروشتییەكان وتی: خۆم هەموو ماڵێكی گوندە دوورە دەستەكان گەڕێم بۆئەوەی دڵنیاببمەوە لەوەی نەوتیان وەرگرتووە و دڵنیادەبمەوە لەوەی نەخۆشنابن و ناچارببن بڕۆن دار ببڕنەوە.

لەتیف ڕەشید، هاوڵاتیەكی دیكەی گوندی سەرسوراوە دەڵێت: ئەگەر بمانەوێت سەرمامان نەبێت بۆ ئەوەی زستان بەڕێبكەین لێرە، هەر ماڵێك لەگوندەكەمان پێویستی بە حەوت بۆ هەشت بەرمیل نەوت هەیە ساڵانە، لەبەر ئەوەی زۆر ساردە و لەوەرزی زستان ناوچەكەمان بەفرێكی زۆری لێدەبارێت، ئەو یەك بەرمیلە نەوتەشی ئەمساڵ پێماندراوە، تەنها بەشی سەماوەری چالێنان دەكات.

لەتیف ڕەشید

باسی لەوەشكرد، بەهۆی نەبونوی نەوتەوە لەناچارییدا زۆپای دار بەكاردێنین، لەئێستاشدا داری وشك نەماوە، پەنایان بردووە بۆ بڕینی دارە تەڕەكان، یەك باری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە داری بە ٤٠٠ هەزار دینار كڕیوە لەئەمساڵدا.

لەتیف ڕەشید سەبارەت بەو قسەی وەزیری سامانە سروشتیەكان كەوتی خۆم سەردانی هەموو ماڵێك دەكەم بزانم نەوتی هەیە یان نیە، بەپێكەنینەوە وتی، بەهیواین چاوەڕێی دەكەین جەنابی وەزیر سەردانمان بكات.

دابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتەوە و گرانی نرخی نەوت لە بازاڕدا هاوڵاتیانی گوندەكانی ناچاركردووە پەناببنە بەر داربڕین و ئەمەش زیانی گەورە بە سورشت دەگەیەنێت.

عومەر ئەحمەد، هاوڵاتییەكی دیكەی بەتەمەنی گوندی سەر سوراوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ساڵانە پێویستمان بەنەوتێكی زۆر هەیە، ئەمساڵ یەك بەرمیلیان بەنیوە ناچڵ پێداوین، ئەوەش بەهیچ جۆرێك بەشمان ناكات، بەناچاریی پەنا دەبەین بۆ هەردەكەمان دارو درەختەكان دەبڕین لەبری سوتەمەنی بۆ خۆگەرمكردنەوەی زستان.

عومەر ئەحمەد

ئەو هاوڵاتییە وتیشی: حكومەت ناهێڵێت دارەكە بۆ گەرمكردنەوەی خۆشمان ببڕین، كەنەوتمان نەدەنێ‌  ماڵو منداڵمان هەمووی ڕەق دەبێتەوە لەسەرمان هیچ دەراماتێكمان نیە، نەوتمان نادەنێ‌ مەجبورین دارو درەختەكان ببڕینەوە، پێنج بەرمیل كەمتر نەوتمان هەبێت بەكەڵكمان نایەت.

شارۆچكەی پێنجوێن دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری سلێمانیەوە، شارەدێی ناڵپارێز و گەرمك و ٢٠٠ گوند لەخۆدەگرێت، ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی ٥٥ هەزار كەسە، ناوچەیەكی كوێستانییە و ساڵانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین بەفر لەو شارۆچكەیە دەبارێت.

س.س

دواتر

چیرۆکی شاربەدەرکردنی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لەلایەن پەدەکەوە

پێشتر

غالب محەمەد: پەکەکە ئاشتیخوازە و دەبێت لە لیستی تیرۆر دەربکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی پەکەکە لە قەڵادزی بەردەوامە

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانی پەکەکە لە قەڵادزی بەردەوامە

22 ئایار 2022
زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ئاراستەی ١١ گوندی تل تەمر کرا

زیاتر لە ١٠٠ هاوەن ئاراستەی ١١ گوندی تل تەمر کرا

22 ئایار 2022

تەڤگەری ئازادی: بێ دەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق شەرمەزاریەکی گەورەیە

سبەینێ تەرمی زەكی چەلەبی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێدەکرێت

هەپەگە: ١٥ داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە دوو درۆن درا

محەمەد عەبدوڵا: تێکۆشانى گەلەکەمان بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پیلانى داگیرکەراندا

پێشتر
غالب محەمەد: پەکەکە ئاشتیخوازە و دەبێت لە لیستی تیرۆر دەربکرێت

غالب محەمەد: پەکەکە ئاشتیخوازە و دەبێت لە لیستی تیرۆر دەربکرێت

زۆرترین خوێندراو

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

22 ئایار 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پەیامی سەرکەوتن بەسەر سوپای تورکی داگیرکەردا دووپات دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک بەهەموو جۆرە...

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

21 ئایار 2022

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی زێلکان کە لەلایەن سوپای تورکەوە لە ناو خاکی عێراق بەڕێوەدەچێت کرا. سەرچاوەیەکی هەرێمی بە ڕۆژنیوزیی...

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

22 ئایار 2022

لە بۆردوومانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی زیلکانی دەوڵەتی تورک، دوو سەربازی تورک و ئەندازیارێکی عێراقیی کوژران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی...

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

21 ئایار 2022

هەپەگە ناسنامەى هەشت شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە مانگى نیسانى ئەمساڵ لە چیا ڕەشى ناوچەى زاپ شەهیدبوون. ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی...

کەجەکە: هەتا ڕێبەرایەتیمان زیندانی بێت، هەر گفتوگۆیەک بەناوی چارەسەریەوە بەتاڵ و پووچە

کەجەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر تیرۆرکردنی محەمەد زەکی چەلەبی ڕاگەیاند

21 ئایار 2022

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە بارەی تیرۆرکردنی مەحەمەد زەکی چەلەبی ڕایگەیاند، بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی...

ئیلهام ئەحمەد: هەوڵدەدرێت پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بووەستێندرێت

ئیلهام ئەحمەد: هەوڵدەدرێت پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بووەستێندرێت

21 ئایار 2022

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، فشارێکی زۆر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و هەوڵدەدرێت پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke