سێشەممە, 31 مار 2020 – 20:00 ڕۆژنیوز ـ خانه‌قین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه گوندی ئیسڵاح ـ ی سه‌ر به شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین، له لایه‌ن بۆردومانكرا، دەوترێت هاوه‌نه‌كان له ناوچه‌ی توبجی ڕۆژئاوایی گوڵاڵه‌وه ئاراسته كراون.
جه‌بار حه‌سه‌ن، ئه‌فسه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی گوڵاڵه بە ڕۆژنیوزی وت، لەلایەن داعشەوە پێنج گوله هاوه‌ن ئاراسته‌ی گوندی ئیسڵاح كراوه، چواردانه‌یان به چوار ماڵ کەوتووە جگە لە سووتنای ئۆتۆمبیلێك له جۆری جێب لاریدۆ زیان یدیکەی ماددی هەبووە، ئه‌و دانه‌كه‌ی دیكه‌یان له ناو چه‌می گونده‌كه له زه‌ویداوه و زیانی نەبووە.
گوندی ئیسڵاح، گوندێكی عه‌ره‌ب نشینه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شێخ باوه و له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌لار ـ گوڵاڵه’یە، له دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە پێشمەرگە لەو سنوورە نەماوە.
س.ح