گوندەکانی شەنگال کۆنفرانس ئەنجام دەدەن

ئەنجومەنی گوندی دوگور لە شەنگال دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی گوند هەڵبژێردران.


ئەمڕۆ لە گوندی دوگور لە شەنگال دووەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەبرد، ئەوەش بە بەشداری نوێنەرانی هەموو دەزگا و ڕێکخستنەکان و بەشداری خەڵک.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دواتر لەسەر ناوی پادێ و تاژێ لێدوان پێشکەشکران و لە لێدوانەکاندا کۆنفرانسی ئەنجومەنی گەلی دوگور بە بەشداری گەلی ئێزدی پیرۆزکرا.

دواتر ڕاپۆرتی کاری ساڵی ڕابردوو خوێندرایەوە، پاشان ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی گوندی دوگور هەڵبژێردران.

حسێن حاجی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیوکراتی شەنگال، لەسەر کۆنفرانسەکە بە ڕۆژنیوزی وت: بۆ ئەوەی باشتر خزمەتی خەڵک بکرێت و کاری زیاتر بکرێت بۆ پێشکەوتن، ئێمە ساڵانە کۆنفرانسی ئەنجومەنی گوندەکان ئەنجام دەدەین.

ئەوەشی وت: لە کۆنفرانسەکاندا ئەندامانی نوێی ئەنجومەن لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن و هەروەها لە دوای کۆنفرانس کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی گوند بەڕێوەدەچێت و لەوێدا هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گوند هەڵدەبژێردرێن.


ک.ک