یەكشەممە, 16 سبت 2018 – 16:16 ڕۆژنیوز – گوڵاڵه
ئه‌مڕۆ، له سنوری شاره‌دێی گوڵاڵه-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین-ی سه‌ر به پارێزگای دیاله، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه چوار هاوڵاتی بوونه قوربانی.
سمكۆ عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كۆكسی، سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی كفری، بە ڕۆژنیوزی وت:”له گوندی ئیسلاح به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چینراوی چه‌ته‌كانی داعش، دوو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون، چه‌ته‌كانی داعش، بۆمبه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕێگای ڕۆیشتنی دانیشتوانی گونده‌كه بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه بكوژێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشتر چەتەکانی داعش چوونەتە ئەو گوندە و داوای پارەیان لە دانیشتوانەکەی کردووە، وتووشییانە ئەگەر پارەمان نەدەنێ کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەین لە گوندەکەتان.
گوندی ئیسلاح، گوندێكی عه‌ره‌ب نشینه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی گوڵاڵه، نزیکە بە سنووری ئاسایشی ‘کۆکس’.
س.ح