دوای دووڕۆژ لە خۆپیشاندانەکان هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ و لاهور شێخ جەنگی لە سێ ڕاگەیەندراو و پەیامی جیاوازدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی خستەڕوو.
سەرەڕای ڕێگریی هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی هێز لە دژیان و دەستگیرکردنی چەندین چالاکوان ماوەی دوو ڕۆژە توێژەجیاوازەکانی شاری سلێمانی دژ بە خراپی دۆخیان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندەران تا کەمێک پێش ئێستا بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتییەکانیان.
ئەگەرچی قەیرانە دروستکراوەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە و حزبە بەشداربووەکانی ناو حکومەت و پەرلەمانی هەرێم تائێستا هەڵوێستێکی توندیان نەبووە، بەڵام دوای دووڕۆژ لە خۆپیشاندانەکان کەمێک پێش ئێستا هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ و لاهور شێخ جەنگی لە سێ ڕاگەیەندراو و پەیامی جیاوازدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی خستەڕوو.
لەو چوارچێوەیەدا بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وێڕای ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی چالاکوان و خۆپیشاندەران، لە ڕاگەیەندراوەکەی گۆڕآندا هاتووە “ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و مووچە، هەموو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردوودا هەر بەم ئاراستەیەدا بووە لە حکومەتدا”.
ڕاگەیەندراوەکەی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە خۆپێشاندان و گردبوونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لە سەرەتایترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان، هاوکات بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و داوا لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن.
لە لایەکی دیکەوە ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تێدا هاتووە: “ئێمە پشتیوانی هەموو خۆپیشاندانێکی هاوڵاتییان دەکەین کە ئامانج لێی داواکردنی مافی خەڵک و کۆتایی هێنان بێت بە حوکمی ئەم دوو بنەماڵەیە و هەروەها کۆتایی هێنان بێت بە دزی و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان”، ئەوەش خراوەتەڕوو کە “سەرکەوتن هەر بۆ گەلە، ئەمڕۆ بێت یان سبەی و ڕووخان بۆ دەسەڵاتە زاڵم و چەوسێنەر و گەندەڵەکانە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشكراوە، خەڵکی کوردستان لە ئێستادا دور لە ئینتیمای حیزبی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆیان، بۆیە “ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و هیوادارین هەر تاکێکی ئەم هەرێمە بەشدار بێت لە داواکردنی مافی خۆی بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان ، سەرباری ڕاوبۆچوونی جیاوازیان”.
هەر دەربارەی خۆپیشاندانەکان و دۆخی هاوڵآتیان لاهور شێخ جه‌نگی هاوسەرۆکی یەنەکە، لەفەیسبووکی خۆی پەیامێکی بڵآو کردەوە و لە سەرەتای پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە: ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ڕه‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م، وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەگەڵ مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی کردووە دەربارەی دۆخی خراپی خەڵکی هەرێم و لەبەرامبەردا کازمی بەڵێنیداوە كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ مووچەخۆران خەرج بکرێت.
لە پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی ئاشکراشیکردووە سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كردووە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ١٢ی ٢٠٢٠ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێ.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت: “لێره‌شه‌وه، دوای ئه‌و پشوو درێژییه بێ وێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌كه‌ین چه‌ند ڕۆژێكی تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین”.
هەروەها هاتووە داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون.
ک.س