جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەی گۆڕان دەستەیەکى حەوت کەسى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کارا کرا بۆ ئامادەکاری بەستنی کنفرانس.
جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا دەستەیەکى حەوت کەسیى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کارا کرد، بەمەبەستى ئەنجامدانى دووەم کۆنفڕانسى نیشتمانى لە نزیکترین کات و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە هەریەکە لە هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى بۆ لیژنەکە هەڵبژاردووە.
کۆبونەوەکە تەواوکارى کۆبونەوەکانى دیکە بووە کە لە هەفتەى رابردوو ئەنجامدرا سێ لەوکەسانەی بۆ لیژنەکە هەڵبژێردراون هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکەن و لە هیچ یەکێک لە جڤاتەکانی بزوتنەوەکەدا ئەندام نین.
بە گوێرەی زانیاریەکان بڕیاردراوە لەم مانگەدا کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەکە ئەنجامبدرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کاراکرد.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە لە ڕۆژی ١٠.١٠.٢٠١٢ بزوتنەوەی گۆران نەیتوانی هیچ کورسیەکی پەرلەمان بەدەست نهێنێت، هەر بۆیە دواتر سەرجەم ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی دەستیان لە کار کێشایەوە.
ها-غ