گۆڕان هاوخەمیی بۆ قوربانیانی باکوری کوردستان دەردەبڕێت

بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمیی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان دەردەبڕێت.


بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراویکدا، کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە،  بەداخە بۆ ئەوەی، کە بەهۆی بومەلەرزەکەی شاری خارپێتی باکوری کوردستانەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانیش بریندارو زەرەرمەندبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بەناوی بزوتنەوەکەمانەوە هاوخەمیمان بۆ خەڵکی باکوری کوردستان و بەتایبەت کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕین"، هیواش دەخوازێت "دواناخۆشی خوشک و برایانمان بێت لە باکوری کوردستان".

بزوتنەوەکە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتیش دەکات، کە زوو فریای لێقەوماوان بکەون.

ش.ف