گەرمیانییەکان سەردانی دایکی زانیار مورادی-یان کرد

شاندێک لە گەرمیانەوە کە پێکهاتبوون، لە ژمارەیەکی بەرچاو لە خانەوادەی شەهیدان و ئەندامانی تەقگەری ئازادی و هاوڵاتیانی گەرمیان، بەمەبەستی سەرەخۆشیکردن، سەردانی ئامینە قادری، دایکی زانیار مورادی یان لە شاری سلێمانی کرد.


بەمەبەستی سەرەخۆشیکردن و خاوەنداریکردن لە خانەوادەی شەهید زانیار و لوقمان مورادی،  کە ٨ی ئەم مانگە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لە سێدارە دران، شاندێک لە گەرمیانەوە سەردانی ئامینە قادری دایکی شەهید زانیاریان لە شاری سلێمانی کرد.

لە سەردانەکەیاندا وێڕای شەرمەزارکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران و دووپاتکردنەوەی سۆزی درێژەدان و سوربوون بە ڕێبازی شەهیدان، ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی خانەوادەی هەردوو شەهید لە خەباتی ڕزگاری و دۆزی ڕەوای گەلی کورددا بەرز نرخێنرا.

س.ح