سێشەممە, 10 يول 2018 – 14:02 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە گردی لێلکانی سەر بە دەڤەری برادۆستی باشوری کوردستان، بەقەناس چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٨ی تەمووز لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکەوە بۆ ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دۆڵی باز و گردی هەقاریی سەر بە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دوێنێش کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە ناوچەی شەرانی سەر بە دەڤەری گارە بۆردوومانکران.
ب.ل