گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پەیامی سەرکەوتن بەسەر سوپای تورکی داگیرکەردا دووپات دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک بەهەموو جۆرە چەکێک هێرش ئەنجامدەدات، بەڵام گەریلاکان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
ئازاد شەڤگەر، گەریلای هەپەگە کە بەڕەگەز ئەڵمانییە لەگەڵ ئەڤیندار کوردسان، گەریلای یەژاستار پەیامی سەرکەوتن و بەردەوامیی بەرخۆدان دووپات دەکەنەوە.
ئەڤیندار کوردستان لە کەسایەتیی هەقی قەرار و هۆزان مزگیندا شەهیدانی مانگی ئایاری بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: ئێمە لەسەر هێڵی شەهیدان شەڕ دەکەین.
وتیشی: هەرگیز سەر بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دانانەوێنین، دەوڵەتی تورکیا بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات، چەکی کیمیاویش بەکاردەهێنێت، بە شێوەیەکی دڕندانە منداڵانی ئەم گەلە دەکوژێت، بەڵام هەرچییەک بکەن، ناتوانن گەریلا و گەلی کورد لەناوببەن، لەسەر ئەو بنەمایە ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن، وەک چۆن هەڤاڵانمان زاپ سکۆرسکییان تێکشکاند، بە هەمان شێوە دوژمنی داگیرکەر دەشکێنین، ئەمساڵ ساڵی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان دەبێت.
زۆرێک لە سۆسیالیستە نێودەوڵەتییەکان لەژێر کاریگەریی پارادایمی رزگاری ژنان و دیموکراسی و ژینگەپارێزیی پەکەکەدا دەچنە ناو ڕیزەکانی گەریلا، یەکێک لەو گەریلایانە ئازاد شەڤگەری ئەڵمانییە، ئازاد شەڤگەر کە هەر زوو فێری ژیانی چیاکانی کوردستان بوو و لە ماوەیەکی کەمدا فێری زمانی کوردی بوو، بە زمانی کوردی و ئەڵمانی پەیامی بۆ سەرجەم گەنجان نارد و داوای لێکرد: وەرن بۆ شەڕی ئازادیی.
ب.ل