KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ئایار 20, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

گەریلایەکی خەڵکی ڕانیە لە باکووری کوردستان شەهیدبوو

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
14/05/2022 - 10:56:39 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
گەریلایەکی خەڵکی ڕانیە لە باکووری کوردستان شەهیدبوو

شەهید چاوەڕێ

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەی بڵاوکردەوە، کە ساڵی ٢٠١٧ لە ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان لە شەڕێکدا دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی چوار گەریلای لە سنووری ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەی باشووری کوردستانە.

شەهید چاوەڕێ فریشە ساڵی ٢٠٠١ چووەتە ڕیزی گەریلاکانی کوردستانەوە و ئەندامی فەرماندەیی یەژاستار بووە لە ناوچەی بەستای باکووری کوردستان، ساڵی ٢٠١٧ لە شەڕێکدا دژی سوپای تورک لە باکووری کوردستان شەهیدبووە.

ناسنامەی شەهید چاوەڕێ بەمشێوەیەیە؛

ناسناو: چاوەڕێ فریشته‌

ناو و پاشناو: سوهام خدر

شوێنی له‌دایكبوون: ڕانیه‌

ناوی دایک و باوک: حه‌لیمه، عه‌بدولقادر موسا

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی گوڵانی ٢٠١٧/ بۆتان

هەپەگە دەڵێت: هاوڕێمان چاوەڕێ لە چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی باشووری کوردستان لەدایکبووە، بە کەلتووری بەرخۆدێریی و وڵاتپارێزیی گەلەکەمان گەورەبووە، لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە هاوڕێ چاوەڕێ بزووتنەوەی ئاپۆیی لەنزیکەوە دەناسێت، بەتایبەت هەبوونی شەڕڤان و فەرماندەی ژن لە ڕیزی بزووتنەوەی پەکەکە و بەرزیی ئاستی بەسوپابوونیان، خەونەکانی هاوڕێ چاوەڕێی گەورەتر کرد.

ساڵی ٢٠٠١ شەهید چاوەڕێ لە بناری قەندیل دەچێتە ڕیزی گەریلاکانی کوردستانەوە، خۆی بەشداربوونی بۆ ڕیزی گەریلا بەمشێوەیە پێناسە دەکات و دەڵێت “چۆلەکەیەک کە لە قەفەس دەرچوو و باڵی گرت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هاوڕێ چاوەڕێ بە عەشقی ئازادیی و بە دڵخۆشیی ژیانی ئازاد و جۆش و خرۆشی گەنجێتییەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، لە قەندیلەوە تا خنێرە، لە خواکورکەوە تا هەفتانین، لە گارەوە هەتا زاپ بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریی لە کارە پراکتیکییەکاندا کرد.

شەهید چاوەڕێ ساڵی ٢٠٠٦ بەشداریی لە خولی پەروەردەی ئەکادیمیای شەهید بێریتان کردووە، ساڵی ٢٠٠٨یش بەشداریی لە خولی پەروەردەی پاژک کردووە و خۆی لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژندا قووڵکردووەتەوە، ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ لە ئەکادیمیای شەهید ماهیر بەشداریی لە خولی پەروەردەیی کردووە.

وەک هەپەگە باسی دەکات: هاوڕێ چاوەڕێ هەمیشە بە پێداگرییەوە دەیویست بچێتە باکووری کوردستان و لەوێ خەبات بکات، ساڵی ٢٠١٥ دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی سەرتاسەریی دژی گەلەکەمان دەستپێکرد، هاوڕێ چاوەڕێ بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدان بکاتەوە چووە بۆتان، لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا هاوڕێ چاوەڕێی پێشەنگایەتیی چەندین چالاکیی گرنگی کرد، هاوکات بووە ئەندامی فەرماندەیی یەژاستار لە ناوچەی بەستا.

ئەوەش هاتووە: هاوڕێ چاوەڕی لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ لە ناوچەی خەزاڵی سنووری بەستا لە شەڕێکدا دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕێکی قارەمانانەی کرد و لە ئەنجامدا شەهیدبوو، دەبێت هاوڕێ چاوەڕێ لەلای ژنان و گەنجانی کوردستان بەگشتیی و باشوور بەتایبەتییەوە وەک نموونە تەماشا بکرێت.

هەپەگە سه‌ره‌خۆشیی له‌ “بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، تێكۆشانی ئازادییمان كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تیی هاوڕێیانی ژن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ هه‌موو كه‌س به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ژیانی ئازاد ده‌خوڵقێنێت، به‌و بڕوایه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ ببینه‌ شوێنكه‌وتووی شه‌هیدانمان و تا سه‌ركه‌وتن بێ پسانه‌وه‌ تێده‌كۆشین”.

 

1 داخستن 7
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

ب.ل

دواتر

زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکیی جێگۆڕکێی پێدەکرێت

پێشتر

مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی پرسەی زەکی چەلەبی دەکەن

پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی پرسەی زەکی چەلەبی دەکەن

20 ئایار 2022
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه‌

بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه‌

20 ئایار 2022

غازى کەرکوکى: هەرکات بارزانی باسی کوردایەتیی کرد ئەوا خیانەتێکی بەدەستەوەیە

یوسف محەمەد: دەسەڵاتدارانى سلێمانى بەرپرسن لە دۆزینەوەى بکوژانى زەکى چەلەبى

سەرکردەیەکی باڵای یەنەکە داوای دۆزینەوەی بکوژانی زەکی چەلەبیی دەکات

هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە: پێویستە بکوژانی زەکی چەلەبی دەستگیربکرێن و سزابدرێن

پێشتر
مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤیدیۆی چالاکییەکەی بامەڕنێی دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکییەکەی بامەڕنێی دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە

19 ئایار 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە بامەڕنێ دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژرابوون. ئەمڕۆ...

نەپەگە: ئێمە و دوژمن شەڕی مان و نەمان دەکەین

نەپەگە: ئێمە و دوژمن شەڕی مان و نەمان دەکەین

19 ئایار 2022

نەپەگە شیکردنەوەی دۆخی شەڕ و هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیانەوێت لە تەواوی کوردستان دا هاوکاریی...

گورزی کەمەرشکێنی گەریلا دژی تورکیا بەردەوامە: ١٥ سەربازی دیکە کوژران

گورزی کەمەرشکێنی گەریلا دژی تورکیا بەردەوامە: ١٥ سەربازی دیکە کوژران

19 ئایار 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ١٥ داگیرکەر تورک سزادران و چادرێکی داگیرکەرانیش خاپوورکرا. ئەمڕۆ ناوەندی...

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی زەکی چەلەبیی بۆ باکووری کوردستان

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی زەکی چەلەبیی بۆ باکووری کوردستان

19 ئایار 2022

کەسوکاری زەکی چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستان و خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی زەکی چەلەبیی بۆ باکووری...

تەڤگەری ئازادی و ڕژاک و یوسف محەمەد سەردانی خانەوادەی محەمەد زەکی چەلەبیان کرد

تەڤگەری ئازادی و ڕژاک و یوسف محەمەد سەردانی خانەوادەی محەمەد زەکی چەلەبیان کرد

19 ئایار 2022

دوای تیرۆرکردنی محەمەد زەکی چەلەبی کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکانی دیار،بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی بنەماڵەکەی دەکەن و دوای نیوەرۆی...

هەدەپە: داواکارین یەنەکە بکەرانى تیرۆرکردنى زەکى چەلەبى دەستگیربکات و سزایان بدات

هەدەپە: داواکارین یەنەکە بکەرانى تیرۆرکردنى زەکى چەلەبى دەستگیربکات و سزایان بدات

19 ئایار 2022

هاوسەرۆکى نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشورى کوردستان ڕایگەیاند، زەکی چەلەبی تیکۆشەر و وڵاتپارێزێکى گەلی کورد بوو، لە بەرامبەر داگیرکارییەکانى دەوڵەتی تورک...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke