گەریلایەکی یارسان: بانگی یارسانەکان دەکات بەشداری فەلسەفەی ئۆجالان ببن

گەریلایەکی یەرەکە، کە لە دژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، بانگ لە گەنجانی یارسان دەکات کە بەشداری فەلسەفەی عبدوڵا ئۆجالان ببن و ئاماژە بەوە دەکات، بە هەموو هێزی خۆیەوە لە دژی گۆشەگیری تێکۆشان دەکات.


لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و هێرشەکان دژی دەسکەوتەکانی گەلی کورد، بەشداری گەنجان لە ڕیزی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، زیاتر دەبێت، یەکێک لەو گەنجانە جیلۆ داڵاهۆ-یە، کە گەنجێکی یارسانی و خەڵکی کرماشانە، جیلۆ کە بۆ ئازادی ئۆجالان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، لەسەر هۆکاری بەشداربوونی و گرنگی ئازادی ئۆجالان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

جیلۆ ئاماژە بەوە دەکات، کە خەڵکی یارسان بەهۆی ئایینەکەیانەوە هەمیشە چەوسێندراونەتەوە و لە مافەکانیان بێەبشکراون و دەڵێت، چونکە ئۆجالان بەهاکانی یارسان دەپارێزێت، بۆیە بەشداری فەلسەفەی ئاپۆ بووە.

جیلۆ بەو شێوەیە خۆی دەناسێنێت: خەڵکی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانم و ئایینم یارسانە، ڕژێمی ئێران بەهۆی باوڕیمانەوە هەمیشە زۆلم و زۆرێکی گەورەمان لێ دەکات، ڕژێم سیاسەتێکی تایبەت لەسەر گەنجانی کرماشان بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی لە بەها و جەوهەری خۆیان دووریان بخاتەوە.

جیلۆ داڵاهۆ باس لە دیدی ئۆجالان بۆ پاراستنی ئاینە جیاوازەکان دەکات و دەڵێت:"بینیم کە ڕێبەر ئاپۆ بەهاکانی یارسان دەپارێزێت، فەلسەفەی یارسان-یش بە چاوێکی یەکسانی لە باوەڕی، نەتەوە و کلتور دەڕوانێت و قبوڵی دەکات، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆش بە هەمان شێوەیە، واتا هەر ئەوفەلسەفە دەپارێزێت".

گەریلا جیلۆ، کە وەک خۆی دەڵێت بۆ ئازادی ئۆجالان بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بووە، ڕوو لە گەنجانی یارسان دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی گەلی کوردستان دەستی بە تێکۆشان کرد، ئەمڕۆش بۆ ئازادی هەموو مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت، فەلسەفەی ئاپۆیی گرنگی بە فەلسەفەی زەردەشتی دەدات، وەک فەلسەفەی زەردەشتی، ئامانجی گەڕانەوە بۆ جەوهەری پاکی مرۆڤە، خەڵکی یارسان بەهۆی باوەڕییانەوە زۆر ئازاریان چێشتووە، بەڵام هیچکات سەریان لە بەرامبەر زۆڵم دانەنواندووە، پێویستە ئەمڕۆش هەر بەو شێوە بەهاکانی خۆی بپارێزێت.

جیلۆ داڵاهۆ لە کۆتاییدا دەڵێت: ڕێبەرایەتی نرخەکانی یارسان دەپارێزێت، بۆیە پێویستە گەنجانی یارسان بەشداری فەلسەفەی ڕیبەرایەتی ببن و بۆ ئازادی گەلان تێبکۆشن، من وەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەموو هێزی خۆمەوە لەدژی گۆشەگیری تێدەکۆشم.

س.ح