گەریلا ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی ئەنجامدا و ١٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکی سزادا، کە دوانیان بەرپرسی باڵابوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی چالاکییەکی تۆڵەکردنەوەی لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاندووە،”داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شاخی جەهەنەم-یان لە گۆڕەپانی بەرگریی و بەرخودانی چیاڕەشی زاپ بۆردومان کرد، بەڵام هێزەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان خستە ژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی خۆیان. ئەو داگیرکەرانە، کە چەکی کیمیاییان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاردەهێنا، لە ٢٤ی ئایاردا بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەی هێزەکانمان سزادران”.
هەپەگە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕوونکردووەتەوە”تیمە نیمچە گەڕۆکەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا بە تاکتیکی چوونە سەر دووژمن و دەستبەسەردا گرتن و بە چالاکیی گەریلایی هەماهەنگ لە دووژمنیان دا”.
وەک هەپەگە باسی کردووە، لە قۆڵی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ چادری سەربازیی و دوو سەنگەریان کردە ئامانج، نارنجۆکی دەستییان هەڵدایە ئەو شوێنانە و بە چەکی تاکەکەسی لێیاندان. دواتر هێزەکانیان چوونە سەر داگیرکەران، کە دوو فەرماندەی گەورەی داگیرکەریان تێدابوو و بە خێرایی سەنگەرەکان و چادرەکانیان تێکشکاند، لەوێدا دوو فەرماندە باڵاکە و بەگشتیی حەوت داگیرکەر سزادران.
لە بەردەوامییدا هاتووە: هێزەکانمان ناوچەکەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و چوونە سەر داگیرکەران. دەستیان گرت بەسەر چەکێکی ئێم-١٦ی کورت دا، دەمانچەیەک، مۆبایلێک، ئەنگوستیلەیەکی پەیمانگەی سەربازیی و هێلەکێکی هێرش دا گرت، کە هی فەرماندەیەکی باڵای داگیرکەر بوو، هاوکات هێزەکانمان چوونەتە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم-١٦ و چەکێکی بۆمبهاوێژ و و سەرچاوەیەکی دروستکردنی وزەدا گرت.
لە قۆڵی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەوە بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی لە دوو سەنگەر و چادرێکی سەربازیی درا. تیمە نیمچە گەڕۆکەکانی گەریلا چوونە سەر سەنگەرەکان و لە ١٠ مەترییەوە لە داگیرکەرانیان دا، هێزەکانیان لەماوەیەکی کەمدا دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرت و چوونە سەر تەرمی پێنج داگیرکەر و دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی، چەکێکی بۆمبهاوێژ، هێلەکێکی پۆڵاین دا گرت.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە”ئەو داگیرکەرانەی لە هەرێمەکەدا بوون دەیانویست دەستوەردان لە ناوچەی چالاکییەکە بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لەوێ بەلانیکەمەوە ٦ داگیرکەر سزادراون”.
وەک هەپەگە باسی دەکات”ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەسێنە شۆڕشگێڕییە لە ماوەی ١٢ خولەکدا و وەک هەورە بروسکە ئەنجامدرا، لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا کەمەوە دوو فەرماندەی پلەبەرز و بە گشتی ١٨ داگیرکەر سزادران”.
لە کۆتاییشدا ڕایگەیاندووە”وەک بەڵگەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک، کە هەموو جارێک دەیانشارێتەوە، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و دەستیان بەسەر ئەنگوستیلەیەکی پەیمانگەیی سەربازییی داگیرکەران، چەکێکی بی کەی سی، ١٥٠ فیشەکی بی کەی سی، سێ چەکی ئێم – ١٦ / M-16ی کورت، ١٨٠ فیشەکی ئەوچەکانەدا، دوو چەکی بۆمبهاوێژکراو، چەکێکی ئێم پی تی MPT، دەمانچەیەک، دوربینێکی لەیزەری و شەوبین، موبایل، هێلەکێکی هێرش، هێلەکێکی پۆڵا، قەمەیەکی سەربازی و سەرچاوەیەکی دروستکردنی وزەدا گرت. هەروەها ٤ چادری سەربازی و ٤ سەنگەری داگیرکەرانیش بە تەواوی تێکشکێنران”.
ش.ف