گەریلا دژی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە شارۆچکەی چاگلایان لە ئەرزنجان، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجام دا.


دەربارەی چالاکییەکە، ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٣ی ئەم مانگە لە ناوەندی شارۆچکەی چاگلایان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازیی سوپای تورک، گەریلاکان چالاکیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامیدا گورز لە ئۆتۆمبێلەکە دراوە، بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارانی سوپای تورک نەزاندراوە، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە ئامبوڵانس کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە، گەریلاکان بە سەلامەتی و سەرکەوتووانە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، کە دوێنی کاتژمێر ٠٥:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمی زاپ'یان بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ زیانێک بە گەریلاکان نەگەیشتووە.

س.ح