هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاکییی گەورەیان لەدژی بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی گەورەیان دژ بە سەربازگەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستپێکردووە لە گوندەکانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێکدادان هەتا بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.
سەرچاوەکان بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، لەو چالاکییانەدا چەندین سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون و برینداربوون و دوو جار هێلیکۆپتەری داگیرکەر لە ناوچەکە نیشتووەتەوە، بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکان و لاشەی کوژراوەکان.
لەلایەکی دیکەوە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکانی ناوەندی برادۆست، بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە شەڕێکی دژوار لەنێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکدا ڕوویداوە.
هەتا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوی فەرمیی لەسەر چالاکییەکە بڵاونەکردووەتەوە.
ش.ف