گەریلا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیای خستەخوارەوە.. بە ڤیدیۆ

ڤیدیۆی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای تورک کە لەلایەن گەریلاکانەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا خرایە خوارەوە، بڵاوکرایەوە.


ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەر گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە دەڤەری مەتینای سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا فڕۆکەیەیەکی سیخوڕی سوپای تورکیان خستە خوارەوە و ئەمڕۆ ڤیدیۆی ئەو فڕۆکەیە بڵاوکرایەوە.

ڤیدیۆی فڕۆکەکە پاش خستنە خوارەوەی لەلایەن گەریلاکانەوە گیراوە و ئاژانسی هەواڵی فورات ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە.

ش.ف