گەریلا لە باشور و باکور چالاکیی ئەنجامدا

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی هەفتانین، خواکورک و چەلێ لە باکور و باشوری کوردستان چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپە، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ڕیزە چالاکییەکیان لە هەفتانین، خواکورک و چەلێ بڵاوکردەوە، کە دژ بە سوپای دەوڵەتی تورک ئەنجامیان داوە.

هەفتانین

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە هێزەکانیان لەچواچێوەی هەڵمەتی جەنگی هەفتانین-دا، چالاکییەکیان دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنی سوپای کۆماری تورک ئەنجامداوە، کە لە ناوچەی شەهید شێخ موش لە دەڤەری شەهید کەنداڵ جێگیر بوون، "بە سەرکەوتوویی لە یەکینەی دووژمن درا و ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزاندراوە".

چەلێ

هەروەها، ئاشکراکراوە، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورک لەنێوان گردی شەهید شەهید باگەڕ و شەهید جۆلەمێرگ لە شارۆچکەی چەلێ-ی سەر بە شاری جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەی کوژرا و بریندار نەزاندرا.

خواکورک

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ی ئەیلول لەدژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆن، کە لە گردی شەهید ساریا-ی ناوچەی خواکورک نیشتەجێ بوون، هێزەکانمان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا بە هەلیکۆپتەری سارکۆزیی کوژراوەکەی هەڵگرتەوە.

ش.ف