گەریلا لە دەڤەری بارزان و دەریای ڕەش چالاکیی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان و دەریای ڕەش چالاکییان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، لەسەر تەپەی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، سەرلەبەیانیی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠٧:١٥ خولەکیش گەریلاکانمان هەر لەو شوێنە جارێکی دیکە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانراوە.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ١٢ی ئەیلول لە یاگلدەرەی سەربە گیرەسوون لە دەریای ڕەش، ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن سوپای تورکەوە دەستیپێکرد، گەریلاکانمان هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ چالاکییان لەدژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەدا نەزاندراوە، گەریلایەکمان بەناوی سەردار بەکمەز ناسراو بە 'چیاگەر پیران' کە تا کۆتا گولـلە لەگەڵ دوژمن شەڕی کرد لە ئەنجامی شەڕەکەدا شەهیدبوو.

س.ح