شەممە, 4 أغس 2018 – 13:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە شەمزینان و گەڤەری سەربە جولەمێرگ لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: شەوی ڕابردوو لە گەڤەری سەربە شەمزینان بۆمبی چێندراوی گەریلاکان بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکێندرا، لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورکدا زانیارییەک ئاشکرانەکراوە.
هەروەها سەرلەبەیانیی دوێنێ لە هەرکیی سەربە شەمزینان شەڕێک لە نێوان گەریلا و سوپای تورکدا ڕوویداوە، لەو شەڕەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژراون و برینداربوون، لە گردی گەلمیشی سەربە شەمزینانیش گەریلاکان لە دژی سەربازەکانی سوپا چالاکییان ئەنجامدا، لە بارەی ئەنجامەکانی ئەو شەڕەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
س.ح