سێشەممە, 24 يول 2018 – 11:34 رۆژنیوز – برادۆست.. وێنە-ئەرشیڤ
شەوی ڕابردوو لە لێلکانی سەر بە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە چالاکییەکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لە سنوورەکەوە، گەریلاکان لە لێلکان لە سوپای تورکیان داوە و چەندین بنکەی سوپای تورکیایان سوتاندووە، کەوەک داگیرکەر دروستیان کردبوو لە ناوچەکە.
ڕاشگەیەندراوە کە چالاکیەکە زۆر فراوان بووە، بەڵام تا ئامەدەکردنی هەپەگە ئەو چالاکیەی پش ڕاست نەکردووەتەوە و ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو ئەو تۆپبخانانەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا جێگیربوون، تۆپبارانی سنووری خواکورکیان کرد.
س.ح