گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نه‌كانی چالاكی ١٠ی ئایاری وه‌رخه‌لێی بڵاوكرده‌وه، كه له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی داگیركەری تورك کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، لەسەر ئەو چالاکییەی، کە ئەمڕۆ ڤیدیۆکەی بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاندبوو: ١٠ی ئایار له كاتژمێر ١٦:٢٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جێگیر بن.،هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا و له‌و چالاكیه‌دا دوو داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داگیركه‌ران دوای چالاكییه‌كه گۆڕه‌پانه‌كه‌یان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرد و ئێواره‌ش به هه‌لیكۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه دوورخسته‌وه.
س.س