گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە بامەڕنێ دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژرابوون.
ئەمڕۆ ماڵپەڕی گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە ناوچەی بامەڕنێ دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە.
چالاکییەکە ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ناوچەی بامەڕنێ دژی بارەگایەکی سوپای تورک ئەنجامدراوە، پێشتر هەپەگە لەسەر ئەو چالاکییە ڕایگەیاندبوو: سێ داگیرکەر لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سزادراون و گورزی تووند لە دوژمن وەشێندراوە.
ب.ل