پێنجشەممە, 16 أغس 2018 – 20:51 ڕۆژنیوز – شەنگال
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیی شەنگال، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە ئاسمانییەکە دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی گەلی سنونێ-وە بۆ ڕێگای سەرەکیی سنوونێ ئەنجامدا.
مهجلیسا خوهسهریا دهمۆكراتیك ئا شهنگالێ, ب ئارمانجا شهرمهزاركرنا ئێریشا ههوایی یا دهولهتا ترك كو دوه ل سهر شهنگالێ پێك هات و د ئەنجامێ ده ئەندامێ كۆردیناسیۆنا جڤاكا.ئێزدی مام زهكی شهنگالی شههید بوو, مهشهك گرسهیی لدار خست.
لە ڕێپێوانەکەدا، هەزاران هاوڵاتی و کەسایەتیی ئێزدی، نوێنەران و بەرپرسانی دەزگا و دامەزراوەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون و پانکاردی “هێرش لەسەر زەکی شەنگالی، بەردەوامیی فەرمانەکانی سەر ئێزدییەکانە” بەرزکرایەوە، هەروەها دروشمەکانی “بمرێ خیانەت”، “شەهید نامرن”، “بەگیان و بەخوێن لەگەڵتین ئەی شەهید” و “یەکە یەکە ئێزیدخان یەکە” دوترانەوە.
دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە ڕێگای سەرەکیی سنونێ، بەشداربووان گردبوونەوە و لە گردبوونەوەکەدا، ڕیحام حجۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال، بەیاننامەی ڕێپێوانەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو: وەک دەزانرێت کۆمەڵگای ئێزدی شەنگال لە ئابی ٢٠١٤-دا لەپێش چاوی هەموو لایەک ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورە بووەوە بە دەستی چەتەکانی داعش، ئەمڕۆ جارێکیتر ئەو کۆمەڵکوژییە دووبارە بووەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە لە ١٥ی ئابدا جارێکیتر شەنگالی کردە ئامانج، بەردەوامیی فەرمانی ٧٣یەمە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مێژووی خۆیدا هەموو کاتێک دژایەتیی کۆمەڵگای ئێمە کردووە.
هەروەها هاتووە: لە هێرشەکەی دوێنێدا کە پاشنیوەڕۆ پێکهات، مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کوردۆناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی کرایە ئامانج و گەیشتە پلەی شەهادەت، ئێمە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مام زەکی و هەموو کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کورد دەکەین.
هەر لە بەیاننامەکەدا، باس لە ژیان و مێژووی تێکۆشانی زەکی شەنگالی کرابوو و تیایدا هاتبوو: مام زەکی هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدیدا بەڕێکرد، بەو ئامانجەی کە ئێزدییەکان مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنن و ببنە خاوەن خۆبەڕێوەبەریی خۆیان، لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ئێزدیخان لەناو کار و خەباتدا بوو، مام زەکی وەکو مامی کۆمەڵگای ئێزدی دەناسرا، ئامانجی مام زەکی ڕێککەوتنی کۆمەڵگاکەی بوو، بۆ ڕێککەوتنی کۆمەڵگای ئێزدیی چی پێویستبووایە و نرخ و بەهاکەی هەرچییەک بووایە، بەبێ دوودڵیی دەیکرد، دوای فەرمانی ٧٣یەمیش مام زەکی گەڕایەوە شەنگال و ماوەی چوار ساڵ بەبەردەوام بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و پاراستن و مافەکانی کۆمەڵگای ئێزدی، لەناو تێکۆشاندابوو.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگالدا هاتووە: کردنەئامانجی مام زەکی، کردنە ئامانجی هەموو کۆمەڵگای ئێزدییە، چونکە مام زەکی وەکو کۆڵەکەی ڕێککەوتنی ئێزدییەکان دەناسرا، دوژمنان بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئێزدییەکان پێکنەیەت مام زەکییان کردە ئامانج، ئەو هێرشەش لە بەردەوامیی هێرشەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤دایە.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، ئەو هێرشە شەرمەزار دەکات و بەڵێنیش دەدات، کە بەردەوامیی بە ڕێبازەکەی مام زەکی بدەن و کاروخەبات و پرۆژەکانی مام زەکیی بەردەوام بکەن، دەشڵێت: ئێمە هێزی خۆمان بەهێز دەکەین و ڕێککەوتنی خۆمان پێکدەهێنین، کە چەندین ساڵە مام زەکی لەپێناویدا تێکۆشا.
داواشیان لە حکومەتی عێراق کرد، کە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەڵوێستی خۆی ڕوونبکاتەوە، چونکە ئەو هێرشە لەژێر حکومڕانیی ئەواندا ئەنجامدراوە، جەختیشیانکردووەتەوە، کە دەبێت لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا زانیاریی ڕوون بە کۆمەڵگای ئێزدیی بدرێت، هەروەها داواشیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، کە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر ئێزدییەکان بێدەنگ نەبن و یاساکانی خۆیان جێبەجێبکەن، هەروەها ئاسمانی شەنگالیش بکرێتە ناوچەیەکی دژەفڕین.
لەکۆتایی بەیاننامەکەشدا، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال داوای لە کۆمەڵگای ئێزدی و دۆستەکانیان کردووە، کە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبن و بێ وەستانەوە بڕژێنە مەیدانەکان، چونکە ئەو هێرشە بەردەوامیی فەرمانی ٧٣ی سەر ئێزدییەکانە.
https://youtu.be/8WSQrX0Ig6U=
https://youtu.be/iywMSK0wkl8=