گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە مەخمور بە ڕێپێوان شەرمەزار کرا

لە کامپی مەخمور گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری شەرمەزار کرا.


ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ٢١ـەمین ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە-یان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری شەرمەزار کرد.

هاوڵاتیانی کامپەکە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک لەبەردەم ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و بەرزکردنەوەی وێنە و پۆستەرەکەنی ئۆجالان لەناو کامپەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە بەردەم ناوەندی چاند و هونەر خەڵک کۆبوونەوە و حسێن کارا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل بۆ ئامادەبووان قسەیکرد و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بانگ لە هەموو پارتە کوردییەکان و پارتە سۆسیالتیستەکان دەکەین، یەکبگرن و دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.

ک.س