گەنجانى وڵاتپارێز: پێویستە گەنجان دژى ئەمریکا هەڵوێست دەربڕن

هەردوو ڕێکخراوى گەنجانى وڵاتپارێز و ژنانى گەنجى تێکۆشەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە گەنجان دەکەن هەڵوێستى توند دەربڕن دژى بڕیارى دیاریکردنى خەڵات بۆ ئاشکراکردنى شوێنى سێ فەرماندەى کەجەکە و پەکەکە، لەلایەن ئەمریکا-وە.


شەوی ٦ی تشرینی دووەم، ئەمریکا بڕیاری دا بە پێدانی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بە هەر کەسێک، کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان)ی بۆ ئاشکرا بکات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چورچێوەیەشدا هەردوو ڕێکخراوى گەنجانى وڵاتپارێز و ژنانى گەنجى تێکۆشەر ڕاگەیەندراوێیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیمە وەک گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکوشەری باشوری کوردستان، بەردەوامی گوشەگیری و فشار لەسەر ڕێبەری گەلان، ڕێبەر عبدوڵا ئۆجالان، کە لە کەسایەتی سێ فەرمانداری شوڕش گێری گەلی کورد، بەدەست دەوڵەتە زلهێزە کانی دنیا ،بە تایبەت ئەمریکا شەرمەزار دەکەین.

لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەو بڕیارە دژى هەموو گەلى کوردە و دەڵێن: ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا تەنیا لە دژى پەکەکە نییە، بەڵکو لەدژى هەموو گەلی کورد و هەمو گەلانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانى ئازادى خوازە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پەکەکە، لە باشوری کوردستان بە شەری خۆی لە بەرامبەر داعش لە کەرکوک، مەخمور و هەولێر و شوێنەکانى دیکە، ئەوەى سەلماندووە، کە لە پێناو بەرژەوەندی گەلان تێکوشان دەکات، دەشڵێن: وەک گەنجانى گەنجانی باشوری کوردستان پێوستە هەڵوێستێک توند دەربڕین، بۆ شەرمەزارکردن و پوچەڵکردنەوەى پیلانى دوژمنان، ڕێگە نەدەین دوژمنان بەسەرماندا زاڵ ببن و پێویستە لە دژی پیلانگێڕییەکانیان سەرهەڵدەین.

د.ع